KDC

دەیان فرۆکەی جەنگی چین دزەدەکەنە ئاسمانی تایوان

دەیان فرۆکەیی جەنگی چین دزەدەکەنە ئاسمانی تایوان ،کە دۆخێکی دژوار دروستدەکات تایوانیش هێزی بەرگی موشەکی و ئاسمانی بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژیەک خستە ئامادەباشیەوە

لە گۆرانکاریەکی ناوازەدا کە هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی وڵاتی چین 38 فرۆکەی جەنگی چین دزەیان کردۆتە سەر ئاسمانی تایوان ،تایوانیش هێزەکانی بەرگری موشکی و ئاسمانی بۆ وەڵام دانەوەی دەستدرێژیەکانی چین خستە ئامادەباشیەوە
هەرچەندە چین تائێستا هیچ لێدوان و ڕاگەیاندنێکی لەو بارەوە بڵاونەکردۆتەوە

جێی ئاماژەیە دورگەیی تایوان تاساڵی 1859 سەر بە وڵاتی چین بووە ,بەڵام بەپێی ڕێکەوتنی سیمۆنسکی یابان دەستیگرت بەسەریدا ،تاشکستی یابان لە جەنگی دووەمی جیهاندا ،کە ساڵی 1949 ئەم دورگەیە سەربەخۆیی خۆیی ڕاگەیاند و بوو بە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاساڵی 1971 کە وڵاتی چین ئەم ئەندامیەیی وەرگرت

لەو کاتەوە کە تایوان بێگەرانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بەردەوامە و چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیا خوازی سەیردەکات و ڕاییگەیاندووە بە زەبری هێزیش بێت دەوێت دەستبەسەر ئەم دورگەیەدا بگرێت
تایوان. دورگەیەکی سەربەخۆیە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە ،ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە

___

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

nusar1

ڕووسیا دانوستانەکانی ڤێنا لە قۆناغی کۆتاییدایە ، و ئێران هێڵی سوور دادەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW