KDC

ئافرەتێکی دووگیان دەستگیر دەکرێت

ئافرەتێکی دووگیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار دەستگیر دەکرێت و بۆ یەکێ لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئورمیە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دیار نییە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی پیرانشار ئافرەتێکی دووگیانیان بە ناوی سوعدا خەدیرزادهی تەمەن 32 ساڵ، بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستگیر کردووە و بردوویانەتە ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئورمیە.

شایانی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکران و ئەو تۆمەتانەی، کە لەلایەن نێوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ سوعدا خەدیرزاده، دیار نییە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی نائارامی کەسوکارەکەی.

___

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

Harmn

بە زرێپۆش سوپای تورکیا منداڵێکی کورد دەکوژن

KDC

تاهیر هەورامی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کوردی کرد

KDC