KDC

ئەردۆغان بە نهێنی دانوستان لەگەڵ کورد دەکات

ڕۆژنامەیەکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بڵاویکردەوە، زانیاری لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بەدەست گەیشتووە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، دەزگای هەواڵگری بۆ ئەنجامدانی دانوستانی نوێی ئاشتی لەگەڵ کورد دا راسپاردووە.

ڕۆژنامەی زەمانی تورکی، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە زانیاری بەدەست گەیشتووە و، تێیدا هاتووە کە ئەردۆغان، دەزگای هەواڵگری بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد کاراکردووەتەوە، دوای ئەوەی یەکەمی ئاشتی لە ساڵی 2009 دەستی پێکرد و ناوی (کرانەوەی دیموکراتییان لێنا.

ئەو دەنگۆیانە ڕایانگەیاندووە، کە دانوستانەکانی ئەمجارە لەلایەن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا هاکان ڤیدان و بە ڕێنمایی ئەردۆغان ئەنجام دەدرێن.

لەو چوارچێوەیەدا باس لەوە دەکرا کە حزبەکان چەندین کۆبوونەوەیان لە برۆکسلی بەلجیکا ئەنجام داوە، هاوکات چەند ناوێک لە پارتی دیموکراتی گەلانەوە بانگهێشت کراون بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکاندا، بەڵام حزبەکە ڕەتیکردەوە بەشداری بکات، چونکە ئەوان باوەڕیان وایە کە ئەو هەنگاوەی پرسیار لەوەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەردۆغان پێویستی بە کورد هەیە بۆ دەنگدانی دووبارە هەڵبژاردنەوە.

هەمان سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە هەواڵگری و پارتی دادوگەشەپێدان،ئاکەپە، ئامانجیان شکاندنی رەوشی سیاسی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاشە، کە ماوەی چوار ساڵە زیندانی کراوە.

___

پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز

nusar1

زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەری نایاسایی لە ئەوروپا هەن

nusar1

نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی ناوچەی ئارام لە ئەفغانستان کۆدەبەبێتەوە

KDC