KDC

بەربژێرەکانیش بڕوایان بە ھەڵبژاردنەکان نەماوە

لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەربژێرەکانیش بڕواو ھیوایان بە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران نەماوە و تەواوی پڕۆسەکە کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە .

بەربژێرانی بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای “ورمێ”ی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم پاشگەز دەبنەوە و پاڵێوراو بوونی خۆیان هەڵدەوەشێننەوە .
بەپێی سەرچاوەیەکی هەواڵ لە رۆژهەڵاتەوە ، پێی وایە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵات و ناوەندەکانی هەڵبژاردنی رێژیمی ئێران لەگەڵ سارد و سڕیی خەڵک و بەدەنگەوە نەھاتنی ھەڵبژاردنەکان بوونەتەوو .
ئەو ھەڵوێستەی خەڵک بەرانبەر بە هەڵبژاردنەکان لە ناوچەی “چۆمی مەجیدخان”ی پارێزگای ورمێ، بەشێک لەو کەسانەی خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەن هەڵبژاردبوو پاشگەزبوونە لە خۆ بەربژێرکردن و لە تەواوی پڕۆسەکە کشانەوە .
 ئەو بەربژێرانە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە چوونەتە قایمقامیەتی شاری “میاندوئاو” ی سەر بە پارێزگای ورمێ و رایانگەیاندوە: “کە ئەوان پاشگەزدەبنەوە لە خۆ کاندیدکردن ، بەڵام ئەوەی زانراوە قایمقامیەت خواستی ئەو بەربژێرانەی ڕەت کردۆتەوە”.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو نەتەوەی “کورد و تورک” لە شاری “نەغەدە” کەمپینی هەڵبژاردنی “ئیبراهیم ڕەئیسی”یان” بایکۆت کردووە و لە شارەکانی “مەهاباد و سنە” و پارێزگای “کۆهگیلوویە و بۆیرئەحمەد”ی رۆژهەڵاتی کوردستانیش خەڵک وێنەی “ڕەئیسی”یان ئاگر تێبەرداوە.

___

یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی سێ ساڵە بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەدات

nusar1

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC