KDC

دوای 30ساڵ تورکیا و ئەرمینیا لەسەر ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانیان کۆبوونەوە

شاندی ئەرمینیا و تورکیا ئەمڕۆ هەینی یەکەم کۆبوونەوەیان، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لەمیوانخانەی وەزارەت دەرەوەی روسیا بەیەک گەیشتن

سایتی ئاڕ تی بڵاویکردەوە کە شاندی تورکیا بە نوێنەرایەتی سەردار یەلکتاش باڵوێزی پێشوی تورکیا لە واشتن و شاندی ئەرمینیا بە نویێنەرایەتی ڕوبین ڕوبینیان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەرمینا لە مۆسکۆ کۆبونەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و ئەرمینیا کۆبونەوەکەیان بە ئەرێنی و بنیاتنەر وەسف کرد ،بەڵام کات و شوێنی کۆبوونەوەی تریان دیارنەکرد ،ڕازیبوون لە ڕێگەی کەناڵە دپلۆماسییەکانەوە کات و شوێنی کۆبوونەوەی دووەم ئاشکرابکەن

لە هەنگاوی یەکەم بۆ ئاسیکردنەوەی پەیوەندیەکانیان تورکیا دەستپێکردنەوە گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان ئەنقەرەو یەریڤانی بێ دیارکردنی کات دەستنیشانکراو ڕاگەیاندووە،هەروەها کۆمپانیایی فرۆکەوانی (فلای ون ئەرمینیا )مۆڵەتی لە بۆشای ئاسمانی تورکیا وەرگرتووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان ،و لە سەرەتایی ئەم ساڵەوە قەدەخەکردنی لەسەر شتو مەکی تورکیش هەڵگرتووە

جێی باسە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا و ئەرمینیا 30 ساڵەهیچ پەیوەندیەکی دیپلۆماسی لە نێوانیادانەبووە ،واتەلە ساڵی 1991 لەو کاتەیی ئەرمینیا سەربەخۆی خۆی لە یەکێتی سۆڤیەتی ڕاگەیاندبوو ،کێشەی بەفەرمی ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە سەردەستی ئیمپراتۆری عوسمانی و هەروەها لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئەزباینجان و ئەرمینا لە سەر ناگۆرنۆ قەرەباخ بەهۆی پشگیری تورکیا بۆ ئەزباینجان پەیوەندیەکان بەتەواوی ڕاگیرابوو

سۆران حەسەن

___

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەسەر چەند پرسێک لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس کۆبووەوە

nusar1

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان مەرجی کۆتایی پەتای کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

nusar1

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سوپاسنامه‌ ئاراسته‌ی هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ھۆڵەندا و به‌لجیكا ده‌كات

KDC