KDC

ئۆسلۆ:تاڵیبان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات

بزووتنەوەی تاڵیبان بەهیوایە ،کە کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوە ئاشتی جێگای شەڕ بگرێتەوە
بڕیار وایە ڕۆژی یەک شەممە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری ئۆسلۆ ی پایتەختی نەرویج یەکەم کۆبوونەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوە بکرێت
کۆبوونەوەکە بەئامادەبوونی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا و چەند لایەنی تر
هەرچەندە ئۆسلۆ ڕایگەیاندووە :کە کۆبوونەوەکە بە مانای دانپێنانی بەحکومەتی تاڵیبان نایەت،بەڵکو ئامانج لە کۆبوونەوەکە باس لەباری مرۆیی و دۆسییەی مافی مرۆڤە لە ئەفغانستانی ژێر دەستی تاڵیبان دەکەن
هەروەها زەبیح وللە مجاهید وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەڕەنسای ڕاگەیاند :حکومەتی تاڵیبان دەیەوێت لە ڕێگایی دیپلۆماسیەوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا بەهێزتر بکات.

لەلایەکی ترەوە نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانە لە دیارنەمانی دوو چالاکوانی ئەفغانی کەلە خۆپیشاندانەکان داوای مافی کارکردن و خوێندنیان کردبوو

سایتی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ڕایگەیاندووە :نیگەرانە لە دیارنەمانی ئەودوو چالاکوانی ئەفغانیه، کە لەخۆپیشاندانەکاندا داوای مافی کارکردن و پەروەردەیان کردبوو

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە تاڵیبانی دەکات ،زانیاری لەسەر شوێنی ئەو دوو چالاکوانە ئافرەتە ئاشکرابکات

یەکێک لە چالاکوانان بەناوی تامانا زەریابی بەریانی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کە چەکدارانی تاڵیبان هاتوونەتە ماڵەکەی لەو کاتەوە هیچ دەنگو باسیان نەماوە

جێی ئاماژەیە لەوکاتەی تالیبان حوکمی ئەفغانستان دەکات ، لای کۆمسیۆنی پەنابەران زیاتر لە 2.2ملیۆن پەنابەری ئەفغانی ،لەگەڵ بوونی 4ملیۆن تر لە وڵاتانی دراوسێ تۆمارکراون

سۆران حەسەن

___

بەریتانیا : بەفەرمی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن بانگهێشت دەکات

nusar1

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

nusar1

دانیمارک: ڕەوەندی کوردستانی تیپێکی وەرزشی کچان و قوتابخانەیەکی کوردی دادەمەزرێنن

nusar1
KDC

FREE
VIEW