KDC

100 هازار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەندا بوون

ئەمڕۆ نزیکەی 100 هەزار ئۆکرانی ئاوارەی پۆڵەدا بوون

پاوڵ زیفەرناکەر، جێگری وەزیری نێوخۆی پۆڵەندا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، نزیکەی 100,000 کەس لە ئۆکرانیاوە سنوورەکەیان پەڕیونەتەوە پۆڵەندا.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، زیفەرناکەر، رایگەیاندووە، کە بەس ئەمڕۆ شەممە 9000 کەس چوونەتە نێو پۆڵەندا و، ئۆکرانیا بەشێک لە ڕێگاکانی ئۆتۆمبێلی داخستووە و، ڕێگەی بە هاتووچۆی پیادە داوە.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 هەزار ئۆکرانی گەیشتوونەتە وڵاتانی دراوسێ، لەوانە ڕۆمانیا، مۆڵدۆڤا و پۆڵەندا.

ڕۆمانیا دەڵێت لە یەکەم ڕۆژی جەنگدا 10 هەزار کەسی لە ڕۆمانیا وەرگرتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی کرد، کە شەڕی نوێ دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی 5 ملیۆن ئۆکرانی لە خاکی ئۆکرانیا

___

فەرەنسا جیاوازی لە نێوان کۆچبەرە ئۆکرانییەکان و ئەوانی دیکە دەکات

Harmn

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

KDC

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا سەردانی ئەنتۆن قەزی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەلتەلگرافی(التلغراف) کرد

Harmn