KDC

لەپەرلەمانی ئەڵمانیا کاربۆئەوەدەکرێت ،کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەتاوانی جینۆساید بناسێت

پەرلەمانی ئەڵمانیا کار بۆئەوە دەکات ،کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەتاوانی جینۆساید بناسێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسی کاروباری ئێزدییەکانی ئەڵمانیا کۆهدار قایدی ڕایگەیاند، کە پەرلەمانی ئەڵمانیا کاردەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێت

قایدی بەرێوەبەری ڕێکخراوی ناوبراو بە ڕووداوی ڕاگەیاند :ئەو پڕۆژە یاسایەی خستۆتە بەردەم لیژنەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و ئاماژە بەوە دەکات ،لەگەڵ پێنج سەرۆک فراکسیۆنی گفتگۆی کردووە و پارتە گەورەکانی ئەڵمانیا لە پەرلەمان بە فەرمی پشتگیری ئەو پڕۆژەیەیان کردووە کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا لەپەرلەمانی ئەڵمانیا گفتگۆی لە بارەوە بکرێت

وتیشی: “دوو پارت سەرەکی ئەڵمانیا پارت سەوز و پارتی یەکێتی دیمۆکرات مەسیحەکان پشتگیری پێشنیارەکە دەکەن ،کە بڕیارە جارێکی تر سەرکردەکانی ئەو حزبانە کۆببنەوە پێشنیارەکانیان بۆ پەرلەمان پێشکەش بکەن ، کە دواتر پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە پشت بە دەنگی ئەو ئەندام پەرلەمانانە دەبەستێت ، بڕیارە مانگی ئاداری داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە کۆببنەوە

جێی ئاماژەیە لە تەمووزی 2021دا، پەرلەمانی بەلجیکا و هۆڵەندا جینۆسایدی ئێزدییەکانیان بە پاکتاوی نەژادی(جینۆساید) ناساند.

___

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆرویج پەیامێک بڵاودەکەنەوە

KDC

چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی لەسەر (پوولی پۆست )ی فەرمی بەلژیکا

nusar1

ئەڵمانیا ئامادەیە پارەی گازی ڕوسیا بە ڕۆبل بدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW