KDC

سیناتۆرە بەناوبانگەکەی ئەمەریکا دوبارە باسی کوشتنی پۆتین دەکات

یەکێ لە بەناوبانگترین ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا، کە ماوەی 17 ساڵە لە کارۆلینای باشوورە، لیندسی گراهامی تەمەن 67 ساڵی کۆماری، بۆ جاری دووەم باسی کوشتنی پۆتین دەکات.

لیندسی گراهام، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فوکس نیوز، رایگەیاند، شەڕی جیهانی سێیەم ڕوو نادات، چونکە پۆتین دەزانێت، کە هیچ کەسێک ململانێی ناوەکی ناباتەوە.

بۆ جاری دووەم باسی لە کوشتنی پۆتین کردەوە و گوتی: “گەر پۆتین داوا بکات هێرش بکرێتە سەر ئەمەریکا، ئەوا جەنەراڵێک فیشەکێ بە سەرییەوە دەنێت و دەیکوژێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، کە نابێت ئەموریکا لە شەڕی جیهانی سێیەم لەگەڵ ڕووسیا بترسێت، ئەوەش دوای ئەوەی دەرکەوت، کە هێزەکانی ڕووسیا لە هێرشی بۆ سەر ئۆکرانیا لێهاتوو نەبوون”.

___

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا کرد

KDC

پەیامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان

KDC

ئێران: سزای بەسەر رۆژنامەنووسێکی کورددا دەسەپێنێت

KDC