KDC

بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز هەفتەیەکە ژنێک کورد دەستگیرکراوە

دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوان ئاشکرا بوو.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێ لەو ژنانەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کراوە، ناوی مەستوورە مستەفا موبارەکی تەمەن 45 ساڵە، کە دوای 6 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەو شارە.

مەستوورە مستەفا موبارەک، ڕۆژی دووشەممە 21ی مانگ، دوای کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنە، دەستگیرکراوە، بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە، دوای ئەوەی سواری ئوتۆمبێلێکی ئاسایی بووە، لەلایەن شۆفێرەکەوە ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە.

جێی باسە، دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە پارکی منداڵانی شاری سنە، هێزە ئەمنییەکان بە جلی کوردییەوە و بە ئوتۆمبێلی ئاسایی، داوایان لە خەڵکەکە کردووە کە بیانگەیەننەوە و، ئەوانەی کە سواربوون، ڕاستەوخۆ براونەتە ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە

___

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1

لەئەڵمانیا شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج

KDC
KDC

FREE
VIEW