KDC

پرۆفایلی پاولۆ ماڵدینی

پاولۆ ماڵدینی یاریکەری تۆپی پێی ئیتالی، لەدایکبووی ٢٦ی جونی ١٩٦٨ە لە شاری میلانی ئیتالیا، ناوبراو یارکەری ھێڵی بەرگری بووە.

ماڵدینی لە مێژووی یاریکردنی، یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا و یانەی ئەی سی میلان کردووە، کە جگە لە یانەی ئەی سی میلان، یاری بۆ ھیچ یانەیەکەی دیکە نەکردووە، ئەمەش ھەمان ڕەوشتی باوکیەتی، کە ئەمیش تەنیا یاری بۆ ئیتالیا و یانەکەی میلان کردووە، لە ئێستادا ماڵدینی بە فەرمی وازی لە یاریکردن ھێناوە و، وەک سەرۆکێ لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بەردەوامە.

لەماوەی ژیانی وەرزشیدا، ٦٤٧ یاری بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی ئەنجامداوە و، لە نێوانیاندا ٢٩ جار گۆڵی تۆمارکردووە و، لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا، لە ١٢٦ یاری ٧ گۆڵی تۆماکردووە، ماڵدینی ١٩٩٤ ژیانی ھاوسەرگیری لە کۆڵۆمبیا و لەگەڵ ئەندریا فۆسا پێکهێناوە و، بەیەکەوە خاوەن دوو منداڵن بە ناوەکانی کریستیان و دانیال.

توانیویەتی لەگەڵ ئەی سی میلان، خولی ئیتالی ناسراو بە کالچیۆ، ٧ جار جامی ئیتالیا، ١ جار جامی سوپەری ئیتالی، ٥ جار خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ٥ جار جامی سوپەری ئەووپی، ٥ جار جامی ئینتەرناشناڵی یانەکان، ٢ جار جامی جیھانی یانەکان، ١ جار ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئیتالیا، پلەی سێیەم لە جامی جیھانی فیفای ١٩٩٠، پلەی دووەم لە جامی جیھانی فیفا ١٩٩٤، پلەی دووەم لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٠ بە دەست بێنن.

___

بەپەلە: شفابارزانی لە ئەمەریکا لەگەڵ ڕەوەندی کەلدانی کۆبوەوە

nusar1

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

KDC

مۆسکۆ ڕەوەندی کوردستانی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کردەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW