KDC

بەریتانیا: سوپای ڕوسیا دەست بەسەر شاری کریمینای ئۆکرانیا دەگرێت

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕوسیا شاری کریمینایان گرت و، لەکاتی هەوڵداندان بۆ گەمارۆدانی پێگەی ئۆکرانی بەهێز لەڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، شەڕی شەقام چەند ڕۆژێکە لەو شارەدا لە پارێزگای لوگانسکی پارێزگای دۆنباسی ئۆکرانیا بەردەوام بووە و، شەڕەکەش چۆڵکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیی ئەستەم کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتدپرێس بڵاویکردەوە، سوپای بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە ڕاپۆرت هەبووە لە کەوتنی شاری کریمینا و شەڕی قورسی باشووری ئیسیۆم، چونکە هێزەکانی ڕوسیا هەوڵ دەدەن بەرەو شارەکانی سلۆڤینسک و کراماتۆرسکی باکوور و ڕۆژهەڵات بڕۆن.

لەکاتێکدا هیچ لێدوانێکی دەستبەجێی حکومەتی ئۆکرانیا نەبوو، ڕوسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، کە شارەکەی گرتووە، شارەکە نزیکەی 575 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیاوە دوورە

___

ژیان عومەر جارێکی دیکە خۆی بۆ پەرلەمانی بەرلین بەربژێر دەکاتەوە

Karzan

تیرۆری سیاسی لە عێراق، مێژوویەکی خوێناوی و نائارامی سیاسی

KDC

کەناڵی ئەرشیفی هونەرمەندان و شاعیرانی کورد پیرۆزبایی لە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکەن

KDC