KDC

ئەڵمانیا کۆبونەوەی لوتکەی پتر لە 40وڵات لە پێناو کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیا ،ڕوسیا لەوبارەوە هۆشداری دەدات

ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر داوای ئەمەریکا، پتر لە چل وڵات لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و، گەیاندنی چەکی قورس بۆ ئۆکرانیا کۆدەبنەوە، لەلایەکی دیکەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، گەیاندنی چەک بۆ ئۆکرانیا بەمانای ڕگەیاندنی شەڕە لەلایەن ناتۆ، ئەمەش زەمینەی جەنگی سێیەمی جیهانی نزیک دەکاتەوە.

زیاتر لە 40 وڵات لەسەر بانگهێشتی ئەمەریکا لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە بۆ کارکردن لەسەر بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا دەتوانێت بەسەر ڕوسیادا سەرکەوێت، ئەگەر چەکی بەهێز و هێرشبەری هەبێت.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی ڕامستینی ئەڵمانیا دوای سەردانەکەی بۆ کیێڤ، ئەمڕۆ هەوڵ دەدات پشتگیری زیاتر لە هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا دابین بکات.

لەپێشاهاتێکی نوێ، ڕوسیا هۆشداری توندی لەبارەی گەیاندنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا لە کیێڤ بەڵێنیاندا، کە هاوکاری زیاتری چەکی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا، کە دوێنێ دوو شەممە بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاند: چەکە ڕۆژئاواییەکان کە بۆ ئۆکرانیاوە دابینکراوە، ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی ناتۆ لە ڕاستیدا خەریکی شەڕی ڕوسیایە و، مۆسکۆش ئەو چەکانە وەک ڕاگەیاندنی شەڕی دژ بە ڕوسیا سەیر دەکات، ئەوەش زەمینەی جەنگی جیهانی سێیەم خۆش دەکات.

سۆران حەسەن

___

ئەمەریكا لەسەر مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەزموونی ئەفغانستان لە عێراق بڕیار دەدا

KDC

کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر هێرشەکەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا

nusar1

پرۆفایلی یانەی وەرزشی هەولێر

nusar1
KDC

FREE
VIEW