KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

پەرلەمانی بەریتانیا سیمینارێکی لەسەر بابەتی بەردەوامبوونی وڵاتی تورکیا دژ بە مافی مرۆڤ و، کوشتن و زینداکردنی هاووڵاتیانی سیڤیل لەژێر پاساو و هۆکاری جیاجیا بەست و، تێیدا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەو سمینارەدا کرد.

سیمینارەکە بە بەشداری پەرلەمانتارانی هەدەپە و پەرلەمانتاری ئێرلەندی و بەریتانی و چەندین دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین پرسیار و وەڵامی سەرنج راکێشیان لەسەر بارودۆخی ئێستای مافی مرۆڤ لە تورکیا کران.

جێی باسە، لە هەمانکاتدا ناوەندی رەوەندی کوردستانی زیاتر خۆی ناساند و، هەماهەنگیەکی باش لەنێوان پەرلەمنتارەکان و ناوەندە کە دروستبوو، ئەوەش بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەر ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکی هەبوو، ئەوانیش هاوکار بن.

___

سویسرا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمکار دەکەن

Harmn

بەلجیکا: قوتابخانەی کوردستانی سەرەتایی کرایەوە

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەند ماملێ دەکەن

Harmn