KDC

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی پۆلیسی بەریتانیا و یۆرۆپۆل دەستیان پێکردووە بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە کۆچبەران، پۆلیسی لەندەن لە هەڵمەتێکی گەڕان و لێکۆڵینەوە، توانیان چوار کەس لەو باندانە دەستگیربکەن.

ئاژانسی نیشتمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، کە لە هەڵمەتێکدا لە شاری لەندەن، چوار کەس لە باندە چەتەییەکانی بارهەڵگری گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بەریتانیا دەستگیرکران، کە بە بارهەڵگری مەرگی کۆچبەران ناودەنرێن.

لە درێژەی لێدوانی ئاژانسەکەدا، ئاشکرای کردووە، کە ئەو هەڵمەتە پەیوەندی بە دوو ڕووداوی جیاواز هەبووە، لە ساڵی 2019 کە دوو شۆفێری بارهەڵگر، بە گواستنەوەی 30 کۆچبەر لە هۆڵەنداوە بۆ فەڕەنسا و دواتر بۆ بەریتانیا دەستگیرکرابوون.

جێی ئاماژەیە، ئەمە دووەمی هەڵمەتی گەورەیە کە لە پێنج وڵاتدا ئەنجام دراوە، یۆرۆپۆل هەفتەی ڕابردوو توانیان 40 کەس لەو باندانە دەستگیر بکەن، کە بازرگانی بە ژیانی کۆچبەرانەوە دەکەن.

سۆران حەسەن

___

كۆڵبه‌رێكی كورد لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژرا

KDC

ئەمریکا 14 ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بە عێراق و فەلەستین دەبەخشێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بارەگای پەیوەندییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد

nusar1