KDC

بەریتانیا: یانەی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یانەیەکی سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بردنەوەیەکی بەرچاوی بە دەستهێنا

یانەی وەرزشی تۆپی پێی Kurdish fc سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، لە یەکەم یاری خولی لیگمان توانی بەسەر یانەی NCFL DIVISON ONEy بەریتانی سەرکەوتن.

ئەمڕۆ 18ی9ی2022 رۆژی یەک شەممە، یانەی وەرزشی Kurdish fc سەر بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا، لە یەکەم یاری خولی لیگمان، توانیان بەسەر یانەی بەریتانی NCFL DIVISON ONEy سەرکەوتوو بن، ئەوەش 7 گۆڵ بەرانبەر بە 2 گۆڵی یانەی بەرانبەر.

جێی باسە، یانەی kuedish fc یانەکە، کە چەند کوردێکی دانیشتووی بەریتانیا دایانمەزراندووە و، خاوەنی چەندین وەرزشوانی کوردی بەتوانان و، هاوکات خاوەنی فێرگەیەکیشن بۆ پێگەیاندنی وەرزشوان و، لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کاروچالاکییەکانیان پەرە پێدەدەن.

___

نامۆ فازڵ لە لۆس ئانجلەس مێژوو دەنووسێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە UFC

Karzan

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن دەستەی نوێی ناوەندی یۆنان هەڵبژێردران

Harmn

یۆنان ڕەتی دەکاتەوە کە کۆچبەریان فڕێدابێتە نێو دەریا 

KDC