KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەرجەم ئەندامانی بانگهێشت دەکات، کە لە رێککەوتی رۆژی شەممە، کاتژمێر 20:30ی شەو، سێیەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتمانی لە رێی بەرنامەی zoomەوە بەڕێوەدەچێت و، داواشیان لێ دەکات بەشدار بن.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە سێیەم کۆڕبەندی ئینتیمای نیشتیمانی لەهەمبەر قەیرانی نەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی، کە وێبینارێک لەڕێی پرۆگرامی (Zoom) بۆ ئەم بەڕێزانە ساز دەکرێت:
مامۆستا (هاودەنگ فاروق): ڕاگەیاندن و میدیا چ کاریگەرییەکیان لە دروستبوونی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی هەیە؟
خاتوو (ئاشنا بابان): بوونی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی هۆکارە بۆ نەهاتنەدی دەوڵەتی سەربەخۆ؟
مامۆستا (هێما سۆفی): بنەماکانی شاکڵەی نەتەوە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر ڕەواندنەوەی قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی؟

ڕۆژ: شەممە
رێککەوت :24.09.2022

کات: 19:30 لەندەن
20:30 بە کاتی ئەوروپا
21:30 بە کاتی کوردستان

تکایە پرۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا.
لەکاتی نزیکیش دا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین.

لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی

___

نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی پەنابەران دژی پێشنیاری ئەڵمانیایە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا پرسەو سەرخۆشی ئاراستەی سەیران خان دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە وێبنارێکی لەسەر بیری توندڕەوی سازدا

KDC
KDC

FREE
VIEW