KDC

کەشوهەواێکی سەخت و باراناوی لە NRW : تا 200 لیتر باران لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا

بەشێکی زۆری NRW ھەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن لە وڵاتی ئەڵمانیا ، لافاو باران بارینێکی زۆر دەیگرێتەوە ، بەڕێوەبەرایەتیەکانی کەشناسی هۆشدارییەکی توندی کەش و هەوا دەدەنە ھاوڵاتیان بەهۆی بوونی تۆفان و زۆری باران ، چونکە ئەم بارانە زۆرە هەندێک جار دەبێتە مەترسی و زەرەرو زیانی زۆری لێدەکەوێتەوە ، بەمەش ڕووبار و بەنداوە بچووکەکان مەترسی پربونیان لە ئاو ھەیە ، دواتر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕوبارەکان کێشە بۆ ئەو کەشتیانەی بازرگانی و گەشتیاریەکان دروست دەکات و ھەندێک جار ئەم بارودۆخە ڕوویداوە ، و بووەتە ھۆیی ڕاگرتنی ھاتوچۆیی نێو ڕوبارەکان .

بۆ باشوری ڕۆژئاوای نۆردڕاین ڤێستفالن و باکوور هێشتا هۆشدارییەکی توندی کەش و هەوا بە فەرمی هەیەو ھۆشداریەکەش تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت ، بەجۆرێک پێشبینی دەکرێت 200 لیتر باران لە هەر مەترێکی چوارگۆشەدا لەو شوێنانە ببارێت .

___

پلانی حکومەتی بەریتانیا بە ناردنی کۆچبەران بۆ ڕەوەندا ڕووبەڕووی ڕەخنەی یاسایی و مرۆیی بۆتەوە

Harmn

گرتنی پەنابەرێک کە بە رەش لە نێو ماڵی سەرۆکوەزیرانی سوید کاری کردووە هەڵڵا دەنێتەوە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

Harmn