KDC

لە پارێزگای سامسون عێراقییەک بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر دەکرێت

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سامسون، کەسێکی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دەستگیرکرا.

تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، کە لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە رێکخراوەییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماری سامسون بەڕێوەدەچێت، تیمەکان لە شارۆچکەی ئیلکادم ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا و، کەسێکی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بە ناوی ر.ئا.ئا.ئا دەستگیر کرد.

شایانی باسە، زانیاری هەیە لە سووریا و عێراق ئەو کەسە چالاکی ئەنجامداوە و، دەست بەسەر ئامێرە دیجیتاڵیەکانیشیدا گیراوە.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی ٣٥ ساڵەی ئەنفالی بادینان

Harmn

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە

KDC

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەشداریی 12 هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆلکلۆری پۆڵەندا دەکات

Karzan