KDC

دیداری بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ پاریس هیڵتۆن

 

رەحیم رەشیدی ناسراوە بە مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی

پەیوەندییەکان، ئەندامی کۆمیتەیی ڕێڤەبەری كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، لە نزیكەوە چاوی  بە ئەكتەری ناسراوی ئەمریكایی پاریس هیڵتۆن کەوت . لەو دیدارەدا رەحیم رەشیدی باسێكی كورتی لەسەر دۆخی كوردستان بە گشتیی، ڕۆژئاڤای كوردستان بە تایبەتی هێنایە ئاراوە.
مستەر كورد بە بیری هێنایەوە كورد هۆكاری سەقامگیرین لە نێوچەكەداو وێرای شەری تیرۆر ڕێز لە مافی كەمایەتییەكان و ئازادی ئایین دەگرن، ناوبراو داوای لەو ئەكتەرە نێودەوڵەتییە كرد كە لە چالاكییەكانی خۆیدا بایەخ بە پرسی كورد بدات…
خانمە ئەرکتەری ئەمریکی پاریس ھیڵتۆن خۆشحاڵی خۆی لەو دیدارە دەربڕی.
بۆ زانیاری خوێنەران : پاریس هیڵتۆن كەسایەتییەکی میدیایی ئەمریکییە، بازرگانە، چالاکوانی مافی منداڵان، کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ئەم خانمە ناودار ھەروەھا نمایشکاری مۆدێلیستە و گۆرانیبێژو ئەکتەرەیشە ، نەوەی گەورەی (کۆنراد هیڵتۆنە )کە دامەزرێنەری هۆتێلەکانی هیڵتۆنە.

___

ماکرۆن بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری سەربازی و مرۆیی بە زیلینسکی دەدات

nusar1

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

nusar1

دۆستێكی نزیكی ترەمپ نوێنەرێکی کۆنفیدراسیۆن بە هاوڕێی نزیك ناو دەبا

nusar1