بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن و فیدراسیۆنی ئەڵمانیا بەشدارییان لە ئاهەنگی ٧٠ ساڵەی پێشانگای بە ناوبانگی “دۆکیومێنتی کاسێل”ی ئەڵمانیا کرد و چەند پێشنیارێکیان ئاڕاستەی پارێزگاری شارەکە کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە، دکتۆر ئیسماعیکل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن، قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز شفا بارزانی، دکتۆر ڤیان یوسف بەرپرسی فیدراسيۆنی ڕەوەندی كوردستانی ئەڵمانیا، کۆڤان ئامێدی بەرپرسی ئۆفیسی یاسا و راوێژکاری.
لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا، شاندی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ تیمۆن گرێمێڵز وەزیری زانست و توێژینەوە و هونەر و ڕۆشنبیری ویلایەتی هێس، هەروەها لەگەڵ دکتۆر سڤێن شولەر پارێزگاری شاری کاسێلی ئەڵمانیا و مۆریتز وێسێلەر بەڕێوەبەری مۆزەخانەی فریدێرسیانۆم کۆبوونەوە.
لەنێوەندی دیدارەکەدا، دکتۆر ڤیان یوسف بەرپرسی فیدراسيۆنی ڕەوەندی کوردستانی-ئەڵمانیا، داوای لە پارێزگار کرد بۆ هاوبەشبوون و هاوکاریی نێوان كاسل دوكومێنتا و وەزارەتی رۆشنبيری حکومەتی هەرێمی كوردستان، هاوکات داواشی کرد، کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی کۆببێتەوە، ئەوەش بە ئامانجی دروستکردنی پردی هاریکاریی کولتوریی نێوان هەر دوو لا. هەروەها پێشنیاری دامەزراندنی پەیوەندییەکی دووانەیی نێوان کاسێل و هەولێری کرد.
لە بەرامبەردا، پارێزگار پێشوازیی دەستپێشخەرییەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بەو بیرۆکەیە دەربڕی و ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ پشتگیریکردنی ئەو پێشنیارە دەربڕی.