KDC

پارتی ریفۆرم بە بردنەوەی زیاتر لە 1400 کورسی کۆتایی بە هەژموونی پارتە دێرینەکان هێنا

لە گۆڕانکارییەکی مێژوویی و بێپێشینەدا، پارتی ریفۆرمی راستڕۆی پۆپۆلیست سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنە هەرێمی و خۆجێییەکانی بەریتانیا تۆمار کرد و توانی لە هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی بچووکەوە ببێتە یەکێک لە گەورەترین جەمسەرە سیاسییەکانی وڵاتەکە.

پارتەکە بە سەرۆکایەتیی نایجل فەراج، توانی زیاتر لە 1400 کورسی لە ئینگلتەرا، 34 کورسی لە وێڵز و 17 کورسی لە سکۆتلاند بەدەستبهێنێت، بەمەش کۆنترۆڵی چەندین شارەوانی ستراتیژیی، لەوانەش لە ناوەڕاستی لەندەن، لە دەستی پارتەکانی کار و پارێزگاران دەرهێنا کە دەیان ساڵ بوو قۆرخیان کردبوو.

پارتەکە کە لە ساڵی 2018 بۆ پرسی برێکزیت دامەزرا و دواتر ستراتیژییەکەی گۆڕی، ئێستا کار بۆ کەمکردنەوەی باج، بچووککردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی یاساکانی وزەی سەوز دەکات، خاڵی هەرە بەهێزی بەرنامەکەی رووبەڕووبوونەوەی لێشاوی کۆچبەرانە، کە دەیەوێت لەرێگەی دروستکردنی فەرماندەییەکی تایبەتی هاوشێوەی ئەمریکا و کشانەوە لە پەیماننامەکانی مافی مرۆڤەوە، سەدان هەزار کۆچبەری نایاسایی بەپەلە دیپۆرت بکاتەوە، هاوکات بە تووندی دژی ئیسلامی سیاسییە و دەیەوێت رێکخراوی ئیخوان موسلیمین قەدەخە بکات و فەرهەنگی بەریتانی بپارێزێت.

لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە، پارتی ریفۆرم ئاراستەیەکی ڕوونی هەیە کە خۆی لە پشتیوانییەکی بێسنوور بۆ ئیسرائیل و پەیوەندییەکی ستراتیژیی تووندوتۆڵ لەگەڵ ئەمریکادا دەبینێتەوە، پارتەکە پشتگیری لە بەردەوامیی فرۆشتنی چەک بە تەلئەڤیڤ دەکات و هەموو تۆمەتەکانی کۆمەڵکوژی رەتدەکاتەوە، لە هەمان کاتیشدا دیدگایەکی زۆر ئەرێنی بەرامبەر بە دۆناڵد ترەمپ هەیە و دەیەوێت سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا بە تەواوی لەگەڵ رێکارە تووندەکانی ئیدارەی ئەمریکادا یەکبخات.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

 

___

کۆمسیۆنی کاروباری پەنابەران داوا لە وڵاتان دەکات ،کە دەرگاکانیان بۆ هاوڕەگەزخوازان کراوابێت

Harmn

کۆرۆنا دووبارە تەنگی بە چین هەڵچنیوە

Harmn

بزانە ساڵی ڕابردوو زۆرینەی سکاڵای هاوڵاتیانی سوید لەسەر چی بووە

Harmn