KDC

گۆڕانکارییەکانی ڤیزا و نیشتەجێبوون لە پێنج وڵاتی جیهاندا

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی کار و ڕاکێشانی بەهرەمەندان، چەندین وڵاتی پێشەنگی جیهان گۆڕانکاریی گرنگیان لە سیاسەتەکانی کۆچ و پێدانی ڤیزادا ڕاگەیاند، نوێترین بڕیارەکان هەریەک لە ئوسترالیا، کەنەدا، ئیسرائیل، سوید و تایوان دەگرێتەوە کە کارئاسانی بۆ داهێنەران و گەشتیاران دەکەن و هاوکات مەرجی نوێ بەسەر کرێکاراندا دەسەپێنن.

لە چوارچێوەی ئەم پێشهاتە نوێیانەدا، ئوسترالیا ڤیزایەکی هەمیشەیی نوێی بە ناوی ڤیزای داهێنانی نیشتمانی بۆ جێگرتنەوەی ڤیزای بەهرەمەندانی جیهانی ڕاگەیاند، کە دەرفەت دەداتە کەسانی خاوەن دەستکەوتی گەورە لە بوارە جیاوازەکاندا مافی نیشتەجێبوون بەدەست بهێنن، لە لایەکی دیکەوە، کەنەدا بڕیاری داوە لە 2ی تەمموزەوە لە هەرێمی ئۆنتاریۆ کۆتایی بە مامەڵەی کاغەزی بهێنێت و پۆرتاڵێکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ خاوەنکاران بخاتە کار بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان لەلایەن خاوەنکارەوە.

لە کیشوەری ئەوروپاش، سوید مەرجی مووچەی بۆ وەرگرتنی ڤیزای کار توندتر کرد و بەرزی کردەوە بۆ لانی کەم 29,680 کرۆنی سویدی لە مانگێکدا، لەگەڵ بەرزکردنەوەی مەرجی داهات بۆ وەرزشوانانی پیشەگەر بۆ 19,600 کرۆن، بۆ هاندانی زیاتری کەرتی گەشتیاریش لە ئاسیا، تایوان بەرنامەی چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی برونای، فلیپین و تایلەند بۆ ساڵێکی تر و تا 31ی تەمموزی 2026 درێژ کردەوە.

لەم ساڵانەی دواییدا ململانێیەکی جیهانیی توند هەیە بۆ ڕاکێشانی دەستی کاری شارەزا و کەسانی داهێنەر، هاوکات وڵاتان هەوڵ دەدەن سیستەمەکانیان بە دیجیتاڵی بکەن و لەگەڵ پێشهاتە ئابووری و جیۆپۆلەتیکییەکاندا بیگونجێنن، ئەم گۆڕانکارییانە پیشاندەری ئەو واقیعە نوێیەن کە تێیدا وڵاتانی پێشکەوتوو دەرگاکانیان بۆ بەهرەمەندان دەکەنەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا مەرجی دارایی و یاسایی تووندتر لەسەر کرێکارانی ئاسایی و سیستەمی کۆچ جێبەجێ دەکەن بۆ پاراستنی ئابووریی ناوخۆییان و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار.

 

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

 

___

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەنتەری (مەداکتۆ)دەکەن

Harmn

ترامب یەکەم کتێبی لەدوای ڕۆیشتنی لەکۆشکی سپی ڕاگەیاند

KDC