KDC

شفا بارزانی: زمانی کوردی هەوێنی مانەوەی نەتەوە و خەونی کوردستانی سەربەخۆیە

لە هەنگاوێکی مێژوویی و بێپێشینەدا بۆ رەوەندی کوردستانی، شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا میوانداریی یەکەم کۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی کرد، لەم رووداوە گرنگەدا کە بە بەشداریی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی ئەڵمانیا و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، جەخت لە کۆتاییهێنان بە پەرتەوازەیی هەوڵەکان و دروستکردنی چەترێکی یەکگرتووی نەتەوەیی بۆ پاراستنی زمانی دایک لە تاراوگە کرایەوە.

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکی ستراتیژیدا لە کۆنگرەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەچوو، سڵاو و هیوای سەرکەوتنی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بەشداربووان گەیاند بۆیە وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و دیپلۆماتکاران، راگەیاندنی ئەم فیدراسیۆنەی بە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ژیانی دیاسپۆرادا وەسف کرد کە تێیدا بۆ یەکەمجار، چەترێکی نەتەوەیی بۆ سەرجەم ناوەندە ئەکادیمی و خوێندنگە کوردییەکان دروست دەکرێت، تاوەکو ببێتە ماڵێکی گشتگیر بۆ گەیاندنی زمانی کوردی بە تەواوی خێزانەکانی تاراوگە بێ هیچ جیاوازییەک.

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە گەرچی لە رابردوودا هەوڵی تاکەکەسی و دامەزراوەیی جیاواز بۆ خزمەتی زمان دراون، بەڵام کاریگەرییەکانیان سنووردار بوون، بۆیە ئەم فیدراسیۆنە دەبێتە مینبەرێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو ئەو هەوڵانە، هەروەها بە راشکاوی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم یەکڕیزییە رەنگە بە دڵی هەندێک هێزی سیاسی و وڵاتانی داگیرکەر نەبێت کە بەردەوام هەوڵی درزخستنە نێوان کوردان دەدەن، بەڵام یەکگرتنی 35 قوتابخانەی کوردی لە جیهاندا و پشتیوانیی پسپۆڕان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو راستییە دەسەلمێنن کە هیچ ئەجێندایەکی دەرەکییان بەسەردا ناسەپێندرێت و کوردستانییان خۆیان بە برایەتی بڕیار لە چارەنووس و ئایندەی نەتەوەکەیان دەدەن.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، شفا بارزانی جەختی لە فەلسەفەی مانەوەی نەتەوە کردەوە و روونی کردەوە کە ونکردنی زمان بە واتای ونکردنی مێژوو دێت، بەتایبەتی بۆ نەتەوەی کورد کە هێشتا خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نییە، بۆیە زمان تاکە زامنی مانەوە و هێشتنەوەی خەونی دروستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆیە، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانیش، بەڵێنی پاڵپشتیی و هاوکاریی تەواوی بۆ فیدراسیۆنەکە دا لە پێناو کردنەوەی قوتابخانەی زیاتر و پاراستنی زمانەکە.

شفا بارزانی داوایەکی رژدی ئاراستەی دایکان و باوکان لە تاراوگە کرد کە ببنە پشتیوانی فیدراسیۆنەکە، هانی منداڵەکانیان بدەن و لە ماڵەوە تەنیا بە زمانی کوردی قسە بکەن، بۆ ئەوەی ئەو میراتەی باوپاپیران لە فەوتان رزگار بکەن، چونکە هیچ کەسێکی دیکە زمانەکەیان بۆ ناپارێزێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیازی داڕشتنی ستانداردێکی یەکگرتووی بۆ زمانی کوردی لە دیاسپۆرا کرد و دەستخۆشی لە دەستەی دامەزرێنەران کرد کە بە سەرکەوتوویی ناوەندەکانیان لەژێر ئەم چەترەدا کۆکردووەتەوە.

سەدان هەزار خێزانی کورد لە وڵاتانی ئەورووپا و جیهان دەژین کە بەهۆی نەبوونی سیستەمێکی پەروەردەیی یەکگرتووی کوردییەوە، نەوەکانیان رووبەڕووی مەترسیی دوورکەوتنەوە لە زمانی دایک و تواندنەوە لەناو کلتووری وڵاتانی خانەخوێدا بوونەتەوە، دروستکردنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، هەوڵێکی ستراتیژییە بۆ رێکخستنەوەی توانا پەرشوبڵاوەکانی تاراوگە و بەدامەزراوەییکردنی پرۆسەی فێرکردنی زمانی کوردی، تاوەکو نەوەی نوێی رەوەندی کوردستانی بە ناسنامە و رەسەنایەتیی نەتەوەیی خۆیانەوە گرێ بدرێنەوە و ببنە پردێکی بەهێز لە نێوان نیشتمان و جیهانی دەرەوەدا.

 

شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە بەرایی وتارەکەیدا، سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە ئامادەبووانی کۆنگرەکە، ئەوەشی راگەیاند کە، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکە دەخوازێت.

هەر لەو بەراییەدا، سەپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، بەخێرهاتنی ئەندامانی پەرلەمان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەڵمانا، هەروەها نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسرور بارزانی کە بەڕێز فەلاح حەسەن بوو، کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەکە.

 

دەقی پەیامی شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی:

بناڤێ خودێ یێ مەزن و دلۆڤان

بڕێزان مێڤانێن قەدرگران،
نوینەرێن دەولەتا ئەلمانیا و ئەندامێن پەرلەمان و کەسایەتیێن سیاسی،
نوینەرێن حکومەتا هەرێما کوردستانێ و پارت و لایەنێن سیاسی یێن کوردستانی ل هەر چار بەشێن کوردستانێ،
ئەندامێن کۆنگرەیا یەکەمین یا فیدراسیۆنا نێڤدەولەتی یا زمانێ کوردی و ڕێکخەر و سەرپەرشتیارێن کاروبارێن کۆنگرێ و لیژنێن ئامادەکاری،
بخۆشحالیڤە ئیرۆ لێرە کۆمبووینەڤە بۆ هندێ کو بۆ یەکەمجار دمیژوویا دیاسپۆرایێدا چەترەکا کوردستانی بۆ تەمامییا خویندنگە و ناڤەندێن ئەکادیمی ئەڤێن کو خزمەتا زمانێ کوردی کری بهێت راگەهاندن، و کۆنگرا یەکەمین بۆ وێ سازییا نەتەوەیی بهێتە ئەنجامدان، هیڤیدارم ئەڤ پێنگاڤە ببیـــتە دەستپێکا دروستکردنا مالەکا کوردســـــتانی و یەکخستنا هەولان بۆ گەهاندنا زمانی شیرینێ کــــوردی ب هەمی زارۆک و مالپــــاتیێن مە ل دیاسپۆرایێ و بشیێن پێکڤە رۆلەکێ گرنگ ل پاراستنا زمانی کوردی بگیڕین و وێ سازیی بکەینە مالا هەمی کوردستانییا بێ جیاوازی.

بێگومان بەری ئەڤرۆ خویندنگە و سازیی و کەسایەتیێن کوردستانی هەبووینە و بەردەوام خزمەتا زمان کرییه، بەلێ ب مخابنیڤە هەولێن تاک دامەزراوەیی و کەسی بووینە، و باندۆرا وێ یا سنوردار بوویە، دڤێت فیدراسیۆنا زمانی کوردی ئەو مینبەر بیت کو بشێت هەولێن مە هەمیا بکەت یەک بۆ هندێ بهێز و ڕێک و پێک‌تر هاریکار بین و پارێزەرێن زمانی کوردی و کلتورا کوردستانی بین ل دەرڤە.

ئەم ئاگادارین ئەڤ پێنگاڤە نە ب دلێ هندەک هێزێن سیاسی و وڵاتێن داگیرکەرە و هەول یێت هەی بۆ دروستکردنا دەرزان و لێک قەتاندنا مە بۆ هندێ ئەم بهێز نەبین، بەلێ ئامادە بوونا ٣٥ قوتابخانێن کوردستانی ل سەرتاســـــەری جیهانی و ئەو زانا و شارەزایێن زمانی کوردی لێرە و پشتگیرییا حکومەتا هەرێما کوردستانێ، وێ چەندێ دســــەلمینیت کو، چ ئەجندا بســــەر مللەتێ مەدا ناهێن سەپاندن و ئیدی رۆژا یەکەتی و برایەتییا کوردستانییایە و پێکڤە ئەم دێ ئایندا نەتەوە و وڵاتێ خۆ دەستنیشان کەین و بریار لێ دەین.

مێڤانێن هێژا،
ئەگەر بۆ مللەتێن دونیایێ زمان ئامرازێ پەێڤین و پەیوەندی گرتنێ بیت بۆ مە کوردستانیان، مێژوو، کەلتوور، و ناسنامەیە. ئەو مللەتێن کو زمانی خۆ پاراست بیت، یێت شیای ڕابردوو، نەها و داهاتوویێ خۆ ژی بپارێزن. و هەر میللەتەکێ زمانێ خۆ وندا کر بیت، مێژوو و بوونا خۆ ژی یا وندا کری. بتایبەت بۆ مە کو هێشتا مە دەولەتا سەربەخۆ نییە زمان بنگەهێ پاراستنا نەتەوە و بەردەوام بوونا خەونا دامەزراندنا کوردستانا سەربەخۆیە.

خوشک و برایێن هێژا،
ل سەر ڕاسپاردا جەنابێ سەرۆک بارزانی مەرجەعێ گەلێ کورد، دێ پاڵپشت و هاوکارێن سەرەکی بین کو ئەڤ فیدراسیۆنە بشێت کاری خۆ بۆ بهێز کردن و پاراستنا زمانی کوردی ل دیاســــپۆرایێ بەرەڤ پێشڤە ببەت، د ڕێکا کۆمکرنا قوتابخانێن کوردی ل دەرڤە و هاندانا مالپاتیێن کورد کو زارۆکێن خۆ بنێرنە دەرسێن کوردی و د خولێن ئۆنلاین بۆ فێربوونا زمانی کوردی بەشدارببن، چونکی ل ئەڤرۆ پێڤە ئیدی ئەرکێ وان پاراستنا زمانی کوردییه. و هەروەها ئەز بەری گۆتنین خۆ دەمە دایک و باب و مالپاتیێن کورد ل دەرڤە کو ئەو هاوکار و پاڵپشتیێن وێ فیدراسیۆنی بن و زارۆکێن خۆ هان بدەن کو فێری زمانی خۆ ببن و ل مال ب تنێ ب زمانی کوردی خەبەر بدەن و لێنەگەڕێن ئەو زمان وندا ببیت.

زمانی مە میراتی باب و کالانە و دڤێت ئەم بپارێزین، ئەگەر ئەم نەپارێزین کەس بۆ مە ناپارێزیت. ئەگەر فیدراسیۆن و قوتابخانە و مالپاتیێن کوردی دەست د ناڤ دەست ئەرکێ خۆ جێبجێ بکەن بێگومان نە ک دێ زمانی خۆ پارێزین، بگرە دێ زمانی کوردی بهێزتر بیت و دێ شێن پێکڤە بەری بناغا زمانەکێ ستاندارتی کوردی ل دیاسپۆرایێ دانێین.

خوشک و برایێن عەزیز،
ل جهێ خۆیە کو دەستخۆشیێ ل دەستی دامەزرێنەر و سەرپەرشتیارێن وێ فیدراسیۆنی بکەم کو هەتا حەدەکێ باش شیاینە مەدرەسە و زمان زانێن کورد ل دۆر خۆ کۆم بکەن. و داوا ل ستافێ نو یێ فدراسیۆنێ دکەم کو ئەوا مای و هەڤالێن وان ل دەستەیا ڕێڤەبەری نەشیاینە تمام بکەن ئەو بجێ بینن.

ئامادەبوویێن هێژا،
د چارچۆڤێ گرنگیدانی ب زمان و خیندنا پیت و ئەلف باییێن جودا و رەخساندنا دەرفەتێ بۆ هەمی مالپاتیێن کوردی ل هەر جهەکی وێ جیهانێ بن، کۆنفیدراسیۆنا رەڤەندا کوردستانی د ڕێکا وێ فیدراسیۆنێ شیا دگەڵ وەزارەتا پەروەردا حکومەتا هەرێما کوردستانی، یادداشتەکا لێکتێگەهشتنێ واژوو بکەت، کو بوویە ئەگەری هندێ حکومەتا هەرێما کوردستانی پەرتوکێن کوردی ب پیتێن ئارامی و لاتینی بۆ خویندنگەهێن کوردی ل دەرڤە دابین بکەت، هەروەها بشێوازی ئۆنلاین فێرکارییا زمان بگەهینیتە هەمی مال و مالپاتیێن کورد ل سەرتاسەری جیهانێ.

ل جهێ خۆیە لێرە ئەم بەحسی رۆلێ بەڕێز سەرۆکی حکومەتا هەرێما کوردستانی بەڕێز کاک مەسرور بارزانی بۆ سەرخستنا ئەڤێ ڕێکەفتنا دناڤبەرا فیدراسیۆنی و وەزارەتا پەروەردی بکەین و ب ناڤێ خۆ و کۆنگرێ ژ دل ڤە سوپاسییا جەنابێ وان دکەین و هیڤیدارین پاڵپشتی و هاوکارییا وان بۆ زمانی کوردی بەرفراوانتر ببیت.

هەروەها سوپاسییا بەڕێز وەزیری پەروەردێ جەنابێ کاک د. ئالان حەمە سەعید و بەڕێوەبەرایەتییا خویندنا ل دەرڤە دکەین کو هاریکارن بۆ جێبەجێکرنا یاداشتا لێکتێگەهشتن.

خوشک و برایێن عەزیز،
بێگومان ئەو دەســــــتکەفت و پێشـــــــەکەفتنیێت فیدراسیۆنی بێ پشتگیری و بەشـــــداری و هەمائەنگییا قوتابخانێن کوردی چێ نەدبوون، لەوما ئەز سوپاسییا هەمی خویندنگەهێن بەشدار د فیدراسیۆنا زمان دکەم و هیڤیدارم ئەو قوتابخانیێت دیـــــــش، ئەڤێـــــــن ل دەرڤەی فیدراسیۆنا زمان مای بهێنە نیڤ وێ کاروانی خزمەتێ ب زمان و شوناسی کوردی و پاراستنا کوردستانیان ل ئەیسیمیله بوونێ.

هەردەم یەکبوون و یەکریزییا مللەتێ کورد هۆکاری سەرکەفتنا و دەستکەفتێن مەزن بوویە بۆ کوردستانی، و دلنیاش بن بێ یەکێتی کوردستان دێ زەرەرمەندا سەرەکی بیت. هیڤی دکەم زمانزان و مەدرەسێن کوردی ل هەمی جیهانی دەستی خۆ بدەنە دەست یەک و دوو، و د ناڤ ڤێ فیدراسیۆنێ کاری خۆ و هەولێن خۆ بۆ سەڕخستنا زمانی کوردی بکەن یەک، پێکڤە قەلایا پاراستنا نڤشی نو یێ مللەتێ مەبن ل ئەیسیمیلەبوونێ.

ل دوماهیێ هیڤییا سەرکەفتنێ بۆ کاری وێ کۆنگرێ دخوازم و هەربژین و سەرکەفتی بن بۆ خزمەتا زمان و پاراستنا مللەتێ مە ل دیاسپۆرایێ.

بژیت کورد
بژیت کوردستان

شفا بارزانی
٢٧ێ حوزەیرانا ٢٠٢٦
دۆسلدۆرف

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

009647504475408

default

 

___

لەبەر ئەم هۆکارانە قژت بۆیاخ مەکە

KDC

ئەنجومەنی ئەوروپا: نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانی نەهامەتیی پەنابەرانی دیکەمان لە بیرببات 

KDC

بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پەنابەران ئه‌وروپا سێ ملیار یۆرۆ ده‌داته‌ توركیا

KDC