KDC

پۆلیسی فەڕەنسیی قاچاخچییەکی مەترسیداریان دەسگیر کرد

 

کەسێکی تەمەن سەروو 30 ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا بە گومانی ئەوەی سەرکردایەتیی تۆڕێکی بەقاچاخبردنی کۆچبەرانی کردووە لە تورکیاوە بۆ فەڕەنسا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کۆچ، دەسەڵاتداران لە ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا تۆڕێکی قاچاخچێتیی کۆچبەرانیان هەڵوەشاندەوە و سەرکردەکەیان لە شاری ئیپیناڵ دەستگیر کرد.

ئەو کەسەی گومانی لێدەکرێت سەرپەرشتی تۆڕێکی قاچاخچێتیی کۆچبەرانی سووری کردبێت لە هەمان شار دەستگیر کرا.

بەگوێرەی داواکاری گشتی، فرێدریک ناهۆن، ئەو قاچاخچییە توانیویەتی نزیکەی 600 کۆچبەر لە تورکیاوە بباتە فەرەنسا. قاچاخچییەکە سوورییە و بڕیارە لە 3ی ئەیلوولی 2026 دادگایی بکرێت.

___

سوید:کۆرسێک بۆ یارمەتیدانی پزیشکە پەنابەرەکان دەکاتەوە

Harmn

ئوسترالیا حزبوڵای لوبنانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت

KDC

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تاکتیکی نوێ بۆ نەهێشتنی داعش بەکاردێنن

Harmn