KDC

بەهۆی پەنابەرانەوە پارتەکانی تیدۆ هێرش دەکەنە سەر پارتی ژینگە

پارتەکانی تیدۆ بەتوندی ڕەخنەیان لە وتەکانی دانیال هێلدین سەرۆکی پارتی ژینگەی سوید گرت، کە داوای وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتری پەنابەرانی کردووە.
یۆهان فۆرشێل وەزیری کۆچ، کە سەر بە پارتی پارێزگارەکانە، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی «ئێکس» نووسیویەتی، پێشنیاری پارتی ژینگە بۆ وەرگرتنی ١٥ هەزار پەنابەر لە ساڵێکدا، لەگەڵ ٥ هەزار پەنابەر لە ڕێگەی سیستەمی پەنابەرانی کۆتا. هاوکات سیاسەتی کۆچی پارتی ژینگەی بەوە ناو برد، کە سوید دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥ و ئەوان هیچ لە قەیرانی پەنابەران و کێشە گەورەکانی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی تێنەگەیشتوون.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەم سیاسەتە دەکرێت کێشەکانی تێکەڵبوون (ئینتگراسیۆن) خراپتر بکات، لە کاتێکدا حکوومەت هەوڵ دەدات چارەسەریان بکات، هەروەها دەبێتە هۆی خەرجییەکی ملیار کرۆنی، کە دواتر بارەکەی دەکەوێتە سەر شانی باج‌ دەران.

لە لایەکی دیکەوە، سیمۆنا موهامسون، سەرۆکی پارتی لیبڕاڵەکان، لە ڕێگەی تۆڕی (ئێکس) دەڵێ: هێلدین ئاڵۆزییەکانی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی لە سوید پشتگوێ دەخات.

لە هەمان کاتدا، لودڤیگ ئەسپلینگ وتەبێژی سیاسەتی کۆچ لە پارتی دیموکراتەکانی سوید (SD)، ڕەخنەی لە بۆچوونی پارتی ژینگە گرت و وتی: دەکرێت ئاراستەی سیاسەتی کۆچ بگەڕێنێتەوە بۆ قەیرانی پەنابەرانی ساڵی ٢٠١٥.
ئەو دەشڵێ، کە ژینگە لە حکوومەتە چەپەکانی پێشوودا کاریگەریی زۆریان لە سیاسەتی کۆچ هەبووە و دیارە ئامادە نییە دەست لەو بابەتە هەڵبگرێت.
هاوکات ئاگاداری ئەوەشی دا، کە ئەگەر ئەو سیاسەتە جێبەجێ بکرێت، ئەوا دەکرێت سوید نزیکەی ١٠ ساڵ بگەڕێتە دواوە.

___

ناوەندی برۆکسل و بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن کۆبوونەوە

Harmn

مەسرور بارزانی: توانیمان ڕاستییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرکردەکانی جیهان بگەیەنین

Harmn

پیاوێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

KDC