KDC

لۆردێکی بەریتانیا: بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئامەدسپۆر و تۆتنهام دەکەم

لۆرد مۆریس گلاسمان ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا و کەسایەتییەکی ناسراوی بازنەی سیاسیی ئەو وڵاتە، بە جلوبەرگی یانەی ئامەدسپۆر دەرکەوت و پاڵپشتی خۆی بۆ یانەیەکە دەربڕی.

گلاسمان رایگەیاند، کە بە دڵخۆشییەوە پشتیوانی لە ئامەدسپۆر دەکات، هاوکات لە کاتی دەرکەوتنیدا بە جلوبەرگی ئامەدسپۆر وتی: «بە دڵ و گیان پاڵپشتی ئەمەدسپور و تۆتنهام دەکەم».

لۆرد گلاسمان لە بەریتانیا بە هاندەرێکی دڵسۆزی تۆتنهام هۆتسپۆر ناسراوە، بەڵام دەرکەوتنی ئەو بە جلوبەرگی ئامەدسپۆر بووەتە جێگەی سەرنجی میدیا و هاندەرانی تۆپی پێ.

ئەم هەنگاوە وەک نیشانەیەک لە بەرزبوونەوەی ناسناوی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی تورکیا و بەتایبەتی لە ئەوروپوا هەڵسەنگێنرێت.

ئامەدسپۆر لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییە وەرزشییەکانی و فراوانبوونی بنکەی هاندەرانی، توانیویەتی سەرنجی کۆمەڵگەی تۆپی پێ و بەتایبەتیی کۆمەڵگەی کورد لە ئەورووپا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

___

نرخی نەوت بۆ 92 دۆلار بەرزبووەوە

Harmn

ئیسرائیل کۆبونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب و ئەمەریکا لە خۆدەگرێت

Harmn

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕادەگەرن

Harmn