KDC

یۆرۆپۆڵ تۆڕێکی گەورەی قاچاخچی دەسگیر دەکەن

یۆرۆپۆڵ رایگەیاند، کە تۆڕێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچیی کۆچبەران، هاوکات هەستاون بە ساختەکردنی بەڵگەنامەی ١٧ وڵاتی ئەورووپا بۆ کۆچبەران، دەسگیر کردووە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا شەش کەس لە ئیسپانیا، نەمسا، ئیتالیا و بەریتانیا دەستگیر کراون و پشکنین بۆ چەند ماڵێک کراوە. لە مەدرید بڕێکی زۆر بەڵگەنامەی ساختە، ئامێری ئەلیکترۆنی و پارە دەستیان بەسەردا گیراوە.

بەپێی راگەیاندنەکەی یۆرۆپۆڵ، تۆڕەکە هەستاون بەوەی کۆچبەران بە پاسپۆرت و ڤیزای ڕەسەن دەهێنایە ناو ئەورووپا، پاشان بەڵگەنامەی ساختەیان پێدەدان بۆ گەیشتن بە بەریتانیا.

___

ڕوسیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

Harmn

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئاخن بەشداری مەڕاسیمی جەژنی نەورۆزیان کرد

Harmn

ئیتالیا کۆتایی بە کەرەنتینەی کەشتی تایبەت بە کۆچبەران دێنێت

Harmn