KDC

تایوان داوا لەچین دەکات ،کە سەرکێشییە سەربازیەکانی بەرامبەری ڕابگرێت

سۆران حەسەن ..
لە پەروێزی وتاری یادی سەری ساڵی نوێ تسای ئەنگوین سەرۆکی تایوان داوا لە چین دەکات کە سەرکێشییەسەربازییەکانی بەرامبەری ڕابگرێت
ئەم داواییی سەرۆکی تایوان دوای ئەوەی چین چەند جارێک بواری ئاسمانی تایوانی بەزاندووە ،هەروەها لێدوانی دەسەڵاتدارانی چین بەرامبەر تایوان کە داوای یەکپارچەیی خاکی چین و تایوانیش بە بەشکی خاکی خۆیان دەزانن داوای گەرانەوەی دەکەن بەهەر شێوەیەک بێت
هەروەها سەرۆکی چین هین کیۆنگ لە وتاری سەری ساڵی نوێدا ڕایگەیاند :یەکگرتنەوەی تەواوی چین ئامانج و داوای تەواوی خەڵکی چین و تایوانە

جێی ئاماژەیە دورگەیی تایوان تاساڵی 1859 سەر بە وڵاتی چین بووە ,بەڵام بەپێی ڕێکەوتنی سیمۆنسکی یابان دەستیگرت بەسەریدا ،تاشکستی یابان لە جەنگی دووەمی جیهاندا ،کە ساڵی 1949 ئەم دورگەیە سەربەخۆیی خۆیی ڕاگەیاند و بوو بە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاساڵی 1971 کە وڵاتی چین ئەم ئەندامیەیی وەرگرت

لەو کاتەوە کە تایوان بێگەرانەوە بۆ چین سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بەردەوامە و چین تا ئێستا بە هەرێمێکی جیا خوازی سەیردەکات و ڕاییگەیاندووە بە زەبری هێزیش بێت دەوێت دەستبەسەر ئەم دورگەیەدا بگرێت
تایوان. دورگەیەکی سەربەخۆیە 180 کیلۆمەتر دەکەوێتە خۆرهەڵاتی چینەوە ،ژمارەی دانیشتوانی 23,5 ملیۆن کەسە و شاری تایپی Taipeh پایتەختی ئەو وڵاتەیە

سەرچاوە:-
BBCarabic
ئەرشیف

___

سویسرا سزاکانی سەر ڕوسیا توندتر کرد و هاوکاری بۆ پەنابەران زیاتر دەکات

Harmn

رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور بە هۆی رێگەنەدانیان بۆ گەیشتن بە کۆچبەران پۆڵەندایان جێهێشت

KDC

جێگری ئەبوبەکرد بەغدادی دەستگیر دەکرێت

KDC