KDC

جوان ئالا: گەشتە ڕاستەوخۆکانی نێوان ئەڵمانیا و شام و حەلەب دەستیان پێ کردەوە

پاش ساڵانێکی زۆر، گەشتە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکان لە فڕۆکەخانە جیاوازەکانی ئەڵمانیاوە بەرەو فڕۆکەخانەکانی شام و حەلەب بە شێوەیەکی فەرمی دەستیان پێ کرد کە ئاسانکارییەکی بێوێنە لە گواستنەوەی هاووڵاتییاندا دروست دەکات.

جوان ئاڵا، ئەو گەنجە کوردەی وەک فەرمانبەری حکوومی لە فڕۆکەخانەی دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا کار دەکات، زانیاریی وردی لەبارەی ئەم گۆڕانکارییە گرنگە ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی جوان، گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی دۆسلدۆرفەوە ڕاستەوخۆ بەرەو شاری شام دەستیان پێ کردووە، هاوکات فڕۆکەخانەی کۆلنیش گەشتەکانی بۆ شاری حەلەب ئەنجام دەدات، لە درێژەی ئەم پلانەدا، بڕیارە لە ڕێکەوتی 1ـی ئابەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاشەوە بەرەو شام دەست پێ بکەن.

ئەم گەشتانە لە ڕێگەی فڕۆکە گەورەکانی جۆری ئێرباسی ئەڵمانییەوە ئەنجام دەدرێن کە توانای هەڵگرتنی 180 سەرنشینیان هەیە، لە یەکەم گەشتی ئەم هێڵەدا کە لە فڕۆکەخانەی دۆسلدۆرفەوە بەڕێ کەوت، 15 هاووڵاتی گەڕانەوە بۆ شام، گەشتەکان لە قۆناغی سەرەتاییدا هەفتانە لە ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە ڕێک دەخرێن.

گرنگیی ئەم گەشتە ڕاستەوخۆیانە لەوەدایە کە گەشتیاران لە ماندووبوونی گەشتە ناڕاستەوخۆکان و پرۆسەی “(ترانزێت) ڕزگار دەکات، ئەمە بەتایبەت بۆ خێزانەکان، منداڵان و کەسانی نەخۆش بایەخێکی زۆری هەیە، چونکە بە خێراترین کات و بێ چاوەڕوانیی زیادە لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتی سێیەم، دەگەنە جێی مەبەست، هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە نرخی بلیتی ئەم گەشتانە تا ڕادەیەک بەرزە، بەڵام ئاسانکارییەکە و ڕاستەوخۆیی گەشتەکە وەک سوودێکی گەورە بۆ گەشتیاران دەبینرێت.
ئەم بڕیارە نوێیەی فڕۆکەوانی لە کاتێکدایە کە لە ساڵانی ڕابردوودا گەشتیارانی نێوان ئەڵمانیا و سووریا بەهۆی نەبوونی هێڵی ڕاستەوخۆوە، ناچار بوون ڕێگەی زۆر دوورتر و پڕ تێچووتر ببڕن، دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە بە فڕۆکەی ئەڵمانی، ئاسۆیەکی نوێ بۆ پەیوەندییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکاتەوە و بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی گەشتیاران سووک دەکات .

___

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

Harmn

لە پاریس یادی 110 ساڵەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ کرایەوە

Karzan

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێسی هەر دوو پارت کۆبووەوە

Harmn