KDC

پێشبینی پاشەکشەی ئۆمیکرۆن دەکرێت

ناوەندە زانستییەكان، پێشبینی دەكەن پەرەسەندنی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا تا كۆتایی ئەم مانگەش بەردەوام بێت و، لەگەڵ سەرەتای شوباتی دابێت، یا نێوەڕاستیدا پاشەكشەكردن دەست پێ بكات.

شارەزایانی سەنتەری ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان، لە راپۆرتێكدا، باس لەوەدەكەن، ئۆمیكرۆن لەسەر سیستمە تەندروستییەكان تا دەووروبەری نێوەڕاستی مانگی دابێت بەردەوام دەبێت، لەوە بەدواوە ئەگەری پاشەكشەی هەیە.

ئەم پێشهاتە لە كاتێكدا ڕێژەی تووشبوون لە ئەمەریكا بازێكی گەورەی دا و لە یەك ڕۆژدا یەك ملیۆن حاڵەتی تۆماركرد، ئەمەش لەهەندێك ناوەندی میدیاییدا بە تسۆنامی ناوبرا.

بۆچوونی جیاجیا هەیە لە بارەی لێكەوتەی بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیكرۆن، لە كاتێكدا هەندێ پێیانوایە سەرەتای گواستنەوەیە لە قۆناغی پەتای كوشندەوە بۆ ڤایرۆسی ماڵی، هەندێكی دیکە باس لەوە دەكەن رێگەخۆشكەرە بۆ سەرهەڵدانی گۆڕاوی دیکەی ترسناك، ئەوەش بە هۆی زۆبوونی خێرای ڤایرۆسەكە و تەشەنەكردنییەوە.

___

نەرویج: چەندین پارتی کوردستانی بەڵێنی پاڵپشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەدەن

Harmn

ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەک لە باشوری سوریادەکات

Harmn

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تووشی کۆرۆنا کۆڤید 19)بووە)

Harmn