KDC

هونەرمەند ناسر رەزازی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، ناسر رەزازی، گۆرانییەکی نوێ بەناوی مەجنونی بڵاودەکاتەوە.

هەژماری فەرمی ناسر رەزازی لە ئینستاگرام، کۆپلەیەکی کەمی گۆرانی مەجنونی بڵاوکردەوە و، ئاماژەی بەوەدا، هۆنراوەی گۆرانییەکە لەلایەن دکتۆر عەلی ئولفەتیـەوە نووسراوە و، بۆرزوو ئەمیری مۆسیقا و دابەشکردنی بۆ کردووە.

ناسر ڕەزازی لە 21ی حوزەیرانی 1955 لە سنە لە دایکبووە، یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە، کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت.

___

دیزاینەر خاتوو دیلا موراد لە وێستگەی گوڵان بۆ ناساندنی کەلتووری کوردی

KDC

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بە هۆی شێرپەنچەوە کۆچی دوایی کرد

KDC

دەخسینا دلێ من

KDC