KDC

رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان و ھاوکاریەکانی بۆ عێراق

رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایدەگەیەنێت، پلانیان هەیە لە ماوەی ئەمساڵدا هاوکاری نزیکەی850 هەزار هاوڵاتی بکەن لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەشدەكات، مانگانە چوار ملیۆن دۆلار دەدەن بەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە.

عەبدولڕەحمان میجاج پەیکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، “بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا کارێکی دڵتەزێن و مایەی نیگەرانیە و ئەمەش وایکردووە چەندین خێزان پێویستیان بە هاوکاری بێت لەم کاتەدا.”

بە پێی وتەی پەیکی رێکخراوی خۆراکی جیهانی، “بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراقدا رێژەی هەژاری بەرزکردووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا گەیشتووەتە ٣١.٧٪.”

عەبدولڕەحمان میجاج ، ئاماژەی بەوەشكرد، بەکۆی گشتی نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار لەلایەن رێکخراوی خۆراکی جیهانییەوە مانگانە دەدرێت بەو خێزانە هەژارانەی کە پێویستیان بە هاوکارییە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەشێکی دیکەی ئەو هاوکارییە وەکو سەبەتەی خۆراک دابەشدەکرێت جگە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران بە گۆژمە پارەیەک بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان جێبەجێبکەن

___

عێراق لە 2030 دەبێتە 50 ملیۆن کەس

KDC

مالمۆ داوا لە حکومەت دەکا بەرانبەر دەنگۆی ڕفاندنی منداڵانی پەنابەران وەڵام بداتەوە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆنفرانسێکی زانستی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW