KDC

تەرمی هەرزەکارێکی کورد لە باکووری کوردستان دەدۆزرێتەوە و گومان دەکرێ کوژرابێت 

خێزانێکی کورد دوای دیارنەمانی کوڕێکیان، تەرمەکەیان لە شەنلی ئورفای باکووری کوردستان، دۆزییەوە، کە ئەو شوێنە لەلایەن ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانەوە بۆ ڕاهێنانی تەقەکردن بەکاردەهێنرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، موحەرەم سوێری تەمەن 16 ساڵ وون بووە و لە ڕۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە، کە جەستەی کوڕەکە، دەرکەوت کە بە ئامێرە تیژەکان کون کراوە و شێوێنراوە، لە کاتێکدا کوڕەکە چاودێری ماڵاتەکانی کردووە.

تەرمەکە لە ناوچەیەکی کراوە دۆزرایەوە، کە لە هەفتەیەکدا دووجار لەلایەن یەکەی پۆلیسی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانەوە بۆ ڕاهێنانی تەقەکردن بەکار دەهێنرێت.

بە گوتەی شایەتحاڵەکان، لەو ڕۆژەی تەرمی کوڕەکە دۆزرایەوە، گرووپێک ئەفسەر لە ناوچەکە مەشقیان کردووە.

گوندنشینان و خێزانێکەی سوێندیان خواردووە، دوای ئەوەی تەرمی کوڕەکە لابراوە، لە شوێنی ڕووداوەکەش قەباخی فیشەک و بۆمبی گازیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

گوندنشینان بە میزۆپۆتۆمیایان ڕاگەیاندووە، کە شوانێکی دیکەش، سێ مانگ پێش مردنی لە هەمان ناوچە بریندار کراوە.

___

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

KDC

ئەڵمانیا:پۆلیس 5بەرپرسی گەورەترین تۆری بازرگانیکردن بە کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر دەکات

nusar1

ئەوروپا: لێکۆڵینەوەی زیاتر و پێشنیاری نوێ لەسەر پەنابەران دەکرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW