KDC

دادگا ساکاڵاکەی ئەردۆغانی دژ بە کلیچدارئۆغلو رەتکردەوە..دەرکەوت کەسوکاری باج نادەن

داواکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر سەرۆکی CHP کەمال کلیچدارئۆغڵو، بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی هێنا.

ئەردۆغان سكاڵایەکی قەرەبووکردنەوەی لە دژی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن کلیچدارئۆغڵو تۆمارکردووە، ئەوەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی ئەندامانی خێزانەکەی بە خۆلادان لە باج.

کلیچدارئۆغڵو لە ساڵی 2017دا ڕایگەیاند، کە کوڕ و برا و مامی سەرۆک ئەردۆغان لە نێوان کانوونی یەکەمی 2011 و، کانوونی دووەمی 2012دا، 18 ملیۆن دۆلاریان بۆ دوورگەی مان ی بەریتانی گواستووەتەوە، بۆ خۆلادان لە دانی باج.

جەلال کیلیتش، پارێزەری سەرۆکی CHP کەمال کلیچدارئۆغڵو، وتی، کەیسی قەرەبووکردنەوەی ئەردۆغان لەلایەن دادگای باڵای پێداچوونەوەوە ڕەتکراوەتەوە.

پارێزەری جەلال کیلیتش وتی: “ئەمجارە دادگای باڵا وانەیەکی دایە ئەردۆغان لە دۆسیەی دوورگەی مان، کە سەرۆک کەمال کلیچدارئۆغڵو ڕاست بوو و بردیەوە! ئێمە بەردەوام دەبین لە بردنەوە و دەرسیان پێدەدەین! قسەی ئێمە بۆ ئێمەیە”.

___

یۆنان :- ڕێکەوتنی ئاسایشی بوار بە ئەمەریکا دەدات کە چوار بنکەیی بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنێت

KDC

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC

بزانە لە ماوەی مانگێکدا ئێران چەند کوردی کوشتووە و دەستگیر کردووە

KDC