KDC

هەوڵی تیرۆرکردنی بەتواناترین جۆرنالیست لە هۆڵندا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦-٧-٢٠٢١ جۆرنالیستێکی هۆڵندی بەناوی ( پیتەر ئێڕ د فریس) لە ئەمستەردام پایتەختی هۆڵندا هەوڵی تیرۆرکردنی درا و تەقەی لێکرا.

پیتەر ئێڕ د فریس ئەو کەسە بوو کە لەگەڵ ستافە بەتوانەکەیدا دەگەڕا بەدوای تاوانباراندا، یارمەتی لێقەوماوانی دەدا، پەردەی لەسەر کارە شاراوەکان هەڵدەدایەوە، زۆر بە ئازایانە ڕووی دەکردە هەموو جێگایەك لە هۆڵندا و لە دەرەوەی هۆلندا بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و گێڕانەوەی دادپەروەی بۆ خاوەن مافەکان، ئەوەی ئەم جۆرنالیستییە کردی لە توانای حکومەت و پۆلیسی هۆڵندیدا نەبوو، ئەم ڕۆژنامە نووسە چەندەها دۆسیەی تاوان و دزی و گەندەڵی و ناحەقی داخراوی کردەوە و دووای ڕاستییەکان کەوت و توانی مافەکان بگێڕێتەوە بۆ خاوەن مافەکان وە تاوانباران بدات بە دادگا.

لەم بارەیەوە ٣ تاوانبار دەستگیر کراون و ئێستا ئەم ڕۆژنامە نووسە لەژێر چاودێریدایە.

هەوڵی تیرۆرکردنی پێتەر ئێرد یەکسانە بە تیرۆر کردنی دیمۆکراسی و دادپەروەی لە هۆڵندا ئەمە ووشەکانی هاوڕێکانی و ڕاگەیاندنی هۆڵندییەکان و ماڵی مەلیکی هۆڵندایە.

___

شاندی جولەکە و ئەمەریکا لە ڕیاز: سعودیە زەمینەی ئاساییکردنەوە لەگەڵ “ئیسرائیل” ئامادە دەکات

KDC

هەنگاوی زێڕین

Harmn

ئاهەنگی دەرچوونی ٤٩ قوتابیی کورد لە لوکسەمبۆرگ بەڕێوە چوو

Xelan