KDC

پەرلەمانی بەلژیکا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند

دوای ئەوەی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلژیكا ڕەشنوسی پڕۆژەیەكیان پێشكەشكرد بە مەبەستی دەنگدان و بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، پەرلەمانی بەلژیكا پڕۆژەكەی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد، ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەش هۆڵندا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكانی بە جینۆساید ناساند، بەوەش بەلژیكا بوو بە دووەمین وڵاتی ئەوروپا كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بە جینۆساید دەناسێنێت.
بە پێی زانیارییەكان لە كۆی ١٥٠ ئەندام ١٣٩ ئەندامی پەرلەمانی بەلژیكا دەنگیان بە پڕۆژەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان داوە و هەموو فراكسیۆنەكانیش پشتیوانییان لە پڕۆژەكە كردووە.
بە پێی بڕیارەكەی پەرلەمانی بەلژیكا، هەموو كۆمەڵە بەلژیكییەكان دەبێت دانبەوەدا بنێن ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەكان ئەنجامی داوە جینۆسایدە، هەروەها نابێت تاوانبارانی تاوانەكەش لە عێراق و سوریا بە بێ سزا ڕزگاریان ببێت.
هەروەها پەرلەمانی بەلژیكاش داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات، هاوكاری پێشكەش بە ئێزیدییەكان بكات بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان.
ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بەلژیكا لە كاتێكدایە، لە مانگی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش قەزای شەنگالیان داگیر كرد و بە هەزاران ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و ژمارەیەكی زۆریش بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان دۆزراونەتەوە.

___

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

nusar1

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

KDC

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

nusar1