KDC

شوێنی پاشماوەی چەکدارانی داعش دیاری دەکرێت

ناوچەیەكی سێ گوشەی نێوان كەركوك لە باكوور، بێجی لە ڕۆژئاوا و سامەرا لە باشوور بە گرنگترین ناوچەی چەكدارانی داعش ددەنرێت كە وەكو شوێنێك بۆ خۆحەشاردان و ئامادەكاریی بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی بەكاریدەهێنن.
بەرپرسێكی باڵای ئەمنیی عێراق بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاند، داعش خەریكی خۆڕێكخستنەوەیە لەناو دڵی عێراقدا.
وتیشی”چەكدارانی داعش لە ناوچەیەكی سێ گوشەی نێوان كەركوك لە باكور، بێجی لە ڕۆژئاوا و سامرا لە باشوور-دان، ئەم ناوچەیە بەڕای داعش بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانیان زۆر گرنگە”.

ئاشكراشیكرد، ئەم ناوچەیە كە لە ناوەندی عێراقدایە چیا و كێوەكان بە ڕۆژهەڵاتەوە دەبەستێتەوە و باشترین شوێنە بۆ خۆحەشاردان و هاوسنووریشە بە بیابانەكانی ڕۆژئاوا و لەوێوە دەگاتە سوریا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی خێزانێکی کوردیان لە دانمارک کرد،کەبە زۆر دەیانویست دیپۆرتیان بکەنەوە

Harmn

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

Harmn

بۆماوەی 10ساڵ لەژێ نینۆکیدا ڕەنگێکی قاوەیی بینی…دواتر ڕاستییەکی وێرانکەری دۆزییەوە

Harmn