KDC

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، دەڵێ،ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەیوڵاتەكەی لە كابوڵ دەستی پێكردووە و، جەختیش دەکاتەوە، کە سەربازەكانیان وەڵامی هەر هێرشێكدەدەنەوە ئەگەر بكرێتە سەریان.


جۆن كێربی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،سێ بەتالیۆنی سوپای وڵاتەكەی بەڕێكەوتوون بۆدەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە کابوڵ، لە سەرەتای هەفتەی دابێ دەست بەئۆپەراسیۆنەكە دەكەن، کە نزیكەی سێ هەزار سەرباز دەبن و رێوشوێنی پێویستی ئەمنی لە كابوڵ دەگرنە بەر،جەختی لەوەش كردەوە، کە یەكە سەربازییەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی دەربازكردن نێردراون و،مافی بەرگری لە خۆكردنیان لە بەرانبەر هەر هێرشێكداهەیە و، وەڵامی هەر جۆرە پەلامارێك دەدەنەوە.


كێربی باسی لەوەشكرد، ماوەی ٢٠ ساڵ ئەمەریكاهەموو پشتیوانییەكی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكانیئەفغانستانی كردووە، ئیدی پێویستە حكوومەتی وڵاتەكەرژدی لە بەرەنگاربوونەوەی تاڵیباندا نیشان بدەن

___

کەنەدا: دوو پەرلەمانتار ئامادەیی کاری هاوبەشیان لەگەڵ فدراسیۆن راگەیاند

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوسلدۆرف گردبوونەوەیەکی بۆ یادی ئاڵای کوردستان سازدا

KDC

شێوەکاری کورد کیڤان بارزانی لە گەڵ پۆرترێتی کەسایەتی یە ناودارەکانی کورد

KDC