KDC

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

لە سنووری پارێزگای دیالە، بۆمبێكی تیرۆریستانی داعش بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و، لە ئەنجامدا چەكدارێكی حەشد كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ 17-8-2021، لە كاتی تێپەڕبوونی ئوتۆمبیلێكی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەوزی دەریاچەی حەمرین، لە خۆرهەڵاتی دیالە، بۆمبێكی پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا چەكدارێكی هێزەكانیان كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون. 

حەشدی شەعبی ئاشكرایكردووە، ئەو بۆمبەی بە ئوتۆمبێلەكەیاندا تەقیوەتەوە، لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لەسەر رێگاكە چێنرابوو، بەگوێرەی زانیارییەكان، ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی حەوزی دەریاچەی حەمرین، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێكی فراوانكردووە بۆ راوەدوونانی چەكدارانی داعش.

___

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری کوردانی دانیشتوی سوید دەکات

Harmn

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و خانەوادەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

Karzan

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-کەنەدا سەردانی بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

Harmn