KDC

هاندەرانی زاخۆ بۆ باشترین هاندەری ساڵی ٢٠٢٥ پاڵێوراون

 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی (فیفا)، هاندەرانی سێ یانەی بۆ باشترین هاندەری ساڵی ٢٠٢٥ هەڵبژاردووە و لە ناویاندا هاندەرانی زاخۆ چاوەڕوانی یەکەمینن بۆ باشترین هاندەری ساڵی ٢٠٢٥.

بەپێی سایتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی فیفا، کە بڵاوییان کردۆتەوە، سێ یانە وەک باشترین هاندەر پاڵێوراون، ئەوانیش بریتین لە یانەی ئەلیخاندرۆ سێگانۆتۆی، سەرۆکی دەستەی یانەکەیان بۆ هاندانی یانەکەیان لە دەرەوەی یارگای خۆیان ئامادەییان هەبووە، هەروەها مانۆلۆئێل بۆمبۆ کاسێرسی، بە خۆی دەهۆڵەکەی لە هاندانی یانەکەی بەردەوام بووە، پاڵوێراوی سێییەم، کە پاڵوێراوە بۆ باشترین هاندەری ساڵی ٢٠٢٥، ئەویش بۆ هەڵوێستی هاندەرانی دەگەڕێتەوە، کە لە ١٣ ی٥ی ٢٠٢٥ کاتێک پێش دەستپێکردنی یاریی یانەکەیان بەرامبەر یانەی حدود لە خولی ئەستێرەکانی عێراق وەک پاڵپشتییەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بووکەڵەی ورچیان هەڵدایە ناو یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ، لەو بارەیەوە فیفا ڕایگەیاندووە: هیوادارن لە پشتگیریكردن بۆ ئەم جۆرە كارانە بەردەوام بن و هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازن.
پرۆسەی دەنگدان بۆ باشترین هاندەر لە ٢٨ی١٠ی٢٠٢٥ لە سایتی فەرمی دەستیپێکردووە، ئەوەش لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە.

https://www.fifa.com/the-best-fifa-football-awards/en/fifa-fan-award

 

جێی باسە، یانەی زاخۆ لە ساڵی ١٩٨٧ دامەزراوە و لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و خولی نایابی کوردستان یاریی دەکەن.

___

لە نووسینگەی ناوەندی برۆکسل سیمینارێکی گرنگ بەڕێوەچوو

Xelan

لە رێگای Connect Point GmbH هاوکاری بگەیەنە بە لێقەوماوانی لافاوەکەی هەولێر

kurdish dc

پرسەنامەی کۆنفدراسیۆن لە پرسەی مامۆستایەکی کوردپەروەر خوێنرایەوە

Harmn