KDC

پەیامی سەرەخۆشی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر سامیە شاکر

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو دکتۆر سامیە شاکر

بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، بە خەم و پەژارەوە  هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ژنە شاعیر و تێکۆشەر، دکتۆر سامیە شاکر ناسراو بە سامیە مەشخەڵمان پێ گەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە، لە ناخی دڵمانەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و دۆستانتان کدەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لەدەستدانی قەڵەمێکی دیار و ژنە تێکۆشەرێکی وەک دکتۆر سامیە جێگەی داخە بۆ هەموومان و کەلێنێکی دیار لە کاروانی ئەدەب و تێکۆشانی خزمەتکردندا جێدەهێڵێت.

لە یەزدانی مەزن و میهرەبان دەپاڕێینەوە ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە دڵی هەموو لایەک ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیی کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت.

لەگەڵ ڕێز و هاوخەمیی قووڵماندا..

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

7ـی ئایاری 2026

___

ئیسرائیل ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق بەدورنازانێت

KDC

ئیتلاعات هەڕەشە لە باوکی ئەو بەندکراوە دەکەن ،کە ئاگری لە خۆی بەردابوو

Harmn

سوید:هەر پەنابەرێک تاوان بکات دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

Harmn