KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایک

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دایک، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو دایکان لە کوردستان و بەتایبەت دایکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سەرتاسەری جیهان دەکەین.

دایک لە تاراوگەدا، تەنیا سیمبولی میهرەبانی نییە، بەڵکو پارێزەری سەرەکیی زمان، شوناس و کولتووری نەتەوەییمانە و ڕۆڵێکی بێهاوتا دەگێڕێت لە پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو لەسەر بەها پیرۆزەکانی کوردایەتی.

لەو یادە پڕ شکۆیەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ دایکی شەهیدە نەمرەکانمان دادەنەوێنین و هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژ بۆ هەموو دایکان دەخوازین.

 

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
10ـی ئایاری 2026

___

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

Harmn

ڕیزبەندی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا

Harmn

گۆڤاری ڕەوەند یەکەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە شاری برۆکسل دەکاتەوە

Karzan