KDC

ئابووریناسێکی کوردی کازاخستان دەچێتە دەستەی کارگێڕیی یانەی ئامەدسپۆر

دیاریکردنی ئابووریناسی ناسراوی کورد، نارین نادیرۆڤا، لە دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەی ئامەدسپۆر بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی تورکیا، سەرنجی میدیا و چاودێرانی وەرزشیی ڕاکێشاوە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئیداریی یانەکە سەیر دەکرێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ بەشداریکردن لە وەرزی نوێی خولی نایابی تورکیا ناسراو بە سوپەر لیگ، ناوی نارین نادیرۆڤا لە لیستی دەستەی کارگێڕیی نوێی یانەکەدا ڕاگەیەندرا.

ئەم بڕیارە وەک سوپرایزێکی گەورە لە ناوەندە وەرزشییەکاندا دەنگدانەوەی هەبووە، چونکە نادیرۆڤا خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەندە لە بواری بەڕێوەبردن و ئابووریدا.

چاودێران و هاندەرانی یانەکە هیوایەکی زۆریان بەم گۆڕانکارییە هەیە و پێیان وایە بەشداربوونی کەسایەتییەکی خاوەن پێگەی نێودەوڵەتی وەک ئەو، دەبێتە پاڵنەرێکی دارایی و ئیداریی گەورە بۆ ڕاکێشانی سپۆنسەری دەرەکی و گۆڕینی سیستمی کارگێڕیی ئامەدسپۆر بۆ سیستمێکی دامەزراوەیی پێشکەوتوو.نارین نادیرۆڤا کچی کینیازی حەمید، سەرۆکی کۆچکردووی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی ئەرمەنستانە، ئەو یەکەمین ژنی کوردە کە توانیویەتی ببێتە ئەندام لە ئەنجوومەنی گەلانی کازاخستان.

نادیرۆڤا ئێستا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە هۆم کریدیت بانک لە کازاخستان کار دەکات، بەهۆی لێهاتوویی و سەرکەوتنەکانی لە بواری دارایی و بانکیدا، چەندین خەڵاتی فەرمی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، لەوانە خەڵاتی باشترین بانکەری ساڵ لە ساڵی 2016، خەڵاتی یەکێتیی گەلی کازاخستان لە ساڵی 2017 و نازناوی کەسایەتیی ساڵ لە ساڵی 2019.

 

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

 

 

___

سوید سزای قورستر بەسەر هەرزەکارانی تاوانکار دەسەپێنێت

KDC

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

Harmn