KDC

شفا بارزانی سەرەخۆشی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو و خانەوادەی هەڵکەوت عەزیز دەکات

شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دواییی رۆژنامەنووس و میدیاکاری تۆڕی میدیاییی ڕووداو (هەڵکەوت عەزیز)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی تۆڕی میدیاییی ڕووداو و خانەوادەی خوالێی خۆشبێت (هەڵکەوت عەزیز) کردووە، تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەدەستدانی هەڵکەوت، خەسارەتێکی گەورەیە بەر میدیای کوردستان کەوت، ئەو پیشەگەرێکی راستگۆ، زیرەک و دڵسۆز بوو، دەنگی زوڵاڵی گەلی کوردستان و موژدەبەخش بوو لە بەغداوە بۆ خەڵکی کوردستان.

 

دەقی پرسەنامەکەیە:

 

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز ئاکۆ محەممەد-بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیاییی ڕووداو

خانەوادەی خوالێخۆشبوو هەڵکەوت عەزیز

تەواوی میدیاکارانی تۆڕی میدیاییی ڕووداو

هەواڵی کۆچی دواییی میدیاکاری دیار و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا، کاک هەڵکەوت عەزیز، هەواڵێکی دڵتەزێنی زۆر لەناکاو و ناخهەژێن بوو. بەدڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە پرسە و هاودەردیی قووڵی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.

لەدەستدانی هەڵکەوت، خەسارەتێکی گەورەیە بەر میدیای کوردستان کەوت، ئەو پیشەگەرێکی راستگۆ، زیرەک و دڵسۆز بوو، دەنگی زوڵاڵی گەلی کوردستان و موژدەبەخش بوو لە بەغداوە بۆ خەڵکی کوردستان، زۆر جێگەی داخە، کە ئەمڕۆ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی رۆژنامەوانیدا، لە رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگەی بەغدا بۆ بەسرا گیانی سپارد.

لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گرانەتانم، لە خوای مەزن داواکارم رۆحی پاکی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە دڵی هەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

 

شفا بارزانی

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی

8 ی حوزەیرانی 2026

___

ڕووسیا ئاماری زیانەکانی شەڕی ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

Harmn

هەولێر : ڕیفراندۆمی سەربەخۆی لە ڕوانگەی میدیا جیهانییەکان

Harmn

ئەمەریکا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری سەندیاگۆ دەمەزرا

Harmn