KDC

بەریتانیا هەڵمەتەکانی دژی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئێرلەندای باکوور چڕتر دەکاتەوە

حکومەتی بەریتانیا ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و توندتر لە رووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئێرلەندای باکوور دەکات، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە هێزەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ گەڕان و راوەدوونانی ئەو کەسانەی بە نایاسایی چوونەتە ناوچەکە و دەیەوێت بە خێرایی دەستگیریان بکات و دیپۆرتیان بکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی بەریتانیا ئاشکرای کردووە، وەزارەتی ناوخۆ هەوڵەکانی بۆ سەپاندنی یاساکانی کۆچبەران یەکجار زیاتر دەکات، ئامانجیش لەم هەنگاوە دۆزینەوە، دەستبەسەرکردن، دەستگیرکردن و دەرکردنی کۆچبەرانی نایاساییە لە ئێرلەندای باکوور.

لەم چوارچێوەیەدا، هەڵمەتێکی بەرفراوانی پشتئەستوور بە زانیارییە هەواڵگرییەکان لەلایەن ئەفسەرانی جێبەجێکاری یاساکانی کۆچ و هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە بەدرێژایی رێگەکانی ناوچەی گەشتیاریی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی ساڵی رابردوودا نزیکەی هەزار کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتکراونەتەوە، هاوکات لەو کاتەشەوەی پارتی کرێکاران دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، 2682 هەڵمەتی گەڕان بە مەبەستی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران ئەنجامدراون، حکومەت باس لەوە دەکات کە ئەم ژمارەیە بەراورد بە 21 مانگی کۆتایی دەسەڵاتی پارتی پارێزگاران، بەرێژەی 16 لە سەد زیادیکردووە.

لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە یەک لەدوای یەکانەدا، تاوەکو ئێستا 2233 کەس بە تۆمەتی سەرپێچیکردنی یاساکانی کۆچ و مانەوە دەستگیرکراون.

حکومەتی بەریتانیا روونی کردووەتەوە کە نزیکەی 70 لە سەدی چالاکییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی گەل ئەنجام دەدرێت، کە ئۆپەراسیۆنێکی پشتئەستوورە بە زانیاریی هەواڵگری لە فڕۆکەخانە و بەندەرە ناوخۆییەکانی ئێرلەندای باکوور.

ئەم هەنگاوانەی حکومەتی بەریتانیا لە کاتێکدایە کە گوشارێکی یەکجار زۆری لەلایەن پارتە یەکێتیخوازەکانی ئێرلەندای باکوورەوە لەسەرە، تاوەکو رێگری لە لێشاوی ئەو کۆچبەرانە بکات کە لە کۆماری ئێرلەنداوە بە شێوەیەکی نایاسایی دەپەڕنەوە ناوچەکە. سنووری نێوان کۆماری ئێرلەندا و ئێرلەندای باکوور کە تاکە سنووری وشکانیی نێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپایە، بووەتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ تێپەڕبوونی پەناخوازان، ئەمەش وایکردووە پرسی کۆچی نایاسایی ببێتە یەکێک لە مەلەفە هەرە هەستیار و قورسەکان کە رووبەڕووی کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیا بووەتەوە.

 

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چوارەم کۆڕبەندی ئینتیمایی نیشتمانی ساز دەکات

Harmn

دەقو بڕیارەکەو یۆنسکۆی سەرو تۆمار کەردەی هەورامانی جە خشتەو شۆنەما و ئاسەوارە کەلەپووریە جیهانیەکانە

KDC

سوید: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە سیمینارێک دەکەن

Harmn