KDC

چالاکوانێکی سیاسیی دوای ئەوەی خۆی رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکاتەوە، گیان لە دەست دەدا

بەندکراوێکی سیاسیی چەند رۆژ دوای دەستگیرکردنی، بە شێوەیەکی گوماناوی لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی بۆکان گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممەی رابردوو، چالاکوانێکی سیاسیی کورد بە ناوی شۆڕش خزرزادە، خەڵکی بۆکان، کە چەند ساڵ دانیشتووی هەرێمی کوردستان بووە، لە سنووری بانەوە خۆی رادەستی هێزەکانی سوپای پاسداران کردووە و، دوابەدوای دەستگیرکردنی بەرەو گرتووخانەی بۆکان گوازراوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خزرزادە، کە لەبەر هۆکاری ئەمنی، نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ، دوو رۆژ پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی قولیپووری بۆکانەوە، بنەماڵەی خزرزادە ئاگادار کراونەتەوە، کە کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە و بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی، پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

جێگای ئاماژەیە کە بنەماڵەی خزرزادە، ئاگایان لە گەڕانەوەی شۆڕش و دەستگیرکردنی نەبوون و نازانن پێش مردنی، لە گرتووخانەی نێوەندی بۆکان بووە، یا لە گرتووخانەی دەزگای ئیتڵاعات.

بەرپرسانی نەخۆشخانەکە، بە بنەماڵەی خزرزادەیان گوتووە، شۆڕش بە هۆی نەخۆشی گواستراوەی ژەهراوییەوە گیانی لەدەستداوە.

شۆرش خزرزادە، ماوەیەک ئەندامی یەکێ لە حیزبە رۆژهەڵاتییەکانی کوردستان بووە و، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە هەرێمی کوردستان، دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکی سیاسیی هەبووە

___

کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەڕێوەچوو

Harmn

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی لەسەر پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان سازکرد

Harmn

ئاگادارییەک لە ئۆفیسی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراسیۆنەوە

Harmn