KDC

ئەوەی پەنابەران لێی دەترسان ئەورووپا جێبەجێی دەکات

دوای نزیکەی دە ساڵ لە مشتومڕ، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار سیستەمی نوێی هاوبەشی پەنابەران (GEAS) لە وڵاتانی ئەورووپا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

یاساکە بەگشتیی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ئەورووپیی سنووردار دەکات، ئەوەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی شەپۆلی پەنابەران.

یەکێ لە خاڵەکان، خێراکردنی یەکلاکردنەوەی کەیسی پەنابەران و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە. ها کات ئەو وڵاتە ئەورووپییەی بۆ یەکەم جار پەنابەر رووی تێدەکات و خۆی لێ تۆمار دەکات، بەرپرسیار دەبێ لە ئەستۆگرتنی پرۆسەی پەنابەرییەکە، کە زۆر جار وڵاتانی وەک یۆنان و ئیتالیا دەگرێتەوە.
خاڵێکی دیکەی رێککەوتنەکە، بریتیە لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، کە دەبێ هاوکاریی ماددی و مەعنەوی، هاوکات وەرگرتنی بەشێک لە پەنابەران پێشکەش بە هەریەک لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیا بکەن، بەو پێیەی ئەو دوو وڵاتە لۆدی زۆری پەنابەرانیان لەسەرە.

هاوکات سیستەمی پەنجەمۆری EURODAC جێبەجێ دەکرێت، کە سیستەمێکی چڕوپڕە بۆ تۆمارکردنی پەنجەمۆر و زانیاری لەبارەی کەسێتی و تەندروستیی پەنابەران.

هەروەها داواکاریی پەنابەریی لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی بسەلمێنریت ئایا داواکارییەکە شایەنی قبوڵکردنە یان نا. سەلماندنی داواکاریی پەنابەری لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا ماوەی حەوت ڕۆژ دەخایەنێت، هاتنەناوەوە بۆ ناو یەکێتییەکە لەو ماوەیەدا ڕێگەپێدراو نییە.
ئەوەی جێی سەرنجە و پەنابەران لێی دەترسان، ئەوەیە، کە ناردنە دەرەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی سێیەم لە دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا یەکێکی دیکە دەبێت لە بژاردەکان.

___

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چەند ئەفسەرێکی سوپای ئێراق بە تاوانی فرۆشتنی چەک دەرچووە

Harmn

بەهۆی کارەسات و ناکۆکییەکان ساڵی 2021،ئامارێکی مێژووی ئاوارەیی هاوڵاتیان تۆمارکراوە

Harmn

سەرۆكی نوێی حكوومەتی ئەفغانستان دیاریکرا

KDC