KDC

دەزگایەکی فەرەنسیی کتێبی نووسەرێکی کورد لەسەر «ئیسلامی سیاسی» چاپ و بڵاو دەکاتەوە

دەزگایەکی فەرەنسیی کتێبێکی نوێی نووسەرێکی کورد بەناونیشانی «سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی لە کوردستانی عێراق (١٩٨٠–٢٠١٩)» چاپ بڵاو دەکاتەوە و نووسەرەکەشی دەڵێ، کە پشتی بەستووە بە بەرنامە سیاسییەکان، بەڵگەنامە فەرمییەکان و بڕیارەکانی پارتە ئیسلامییەکان، هاوکات دواتریش بۆ زمانی کوردی و ئینگلیزیش وەریدەگێڕێت.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢٤ی٧ی٢٠٢٦، دکتۆر بابان ئەلیاسیی ئەندامی یەدەکی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و نووسەری کتێبەکە، بە ماڵپەڕی فەرمی KDC راگەیاند، کتێبەکەی لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٦ لەلایەن دەزگای بڵاوکردنەوەی L’Harmattanی فەرەنسا و بە زمانی فەرەنسیی چاپ دەکرێت و دەکەوێتە بەردەست خوێنەران.

نووسەر لە ڕێگەی شیکردنەوەی مێژوویی، کۆمەڵناسی و سیاسی، هۆکارەکانی دروست بوون و پەرەسەندنی بزووتنەوە ئیسلامییەکان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزە سیاسییە کوردییەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر دۆخی سیاسی و ناوچەکەی کۆڵیوەتەوە.

دکتۆر بابان ئەوەشی خستەڕوو، کە لەسەر بنەمای بەڵگە و سەرچاوەی زانستیی کتێبەکەی دامەزراوە و پشتی بە بەرنامە سیاسییەکان، بەڵگەنامە فەرمییەکان و بڕیارەکانی پارتە ئیسلامییەکان بەستووە، هەروەها پشتیشی بە چاوپێکەوتنی مەیدانی لەگەڵ دەیان کەسایەتی لە ڕێبەرانی پارتە ئیسلامییەکان، شارەزایانی بواری ئیسلامی سیاسی، ئەندامانی ئاسایی ئەو پارتانە، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژمارەیەک بەڵگەنامە و ئەرشیفی فەرمی بەستووە.

وەک خۆی ئاماژەی بۆ کرد، کتێبەکەی تەنیا سنووری هەرێمی کوردستان تێناپەڕێنێت، بەڵکوو بەشدارییەکی ئەکادیمی لە تێگەیشتن لە پەیوەندیی نێوان ئایین، دەسەڵات و کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هاوچەرخی لەخۆی گرتووە.

دکتۆر بابان ئاماژەی بەوەش دا، کە دوای بڵاوکردنەوەی بە زمانی فەرانسی، هەوڵ دەدا کتێبەکە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو بکرێتەوە. «چاپی کوردی بۆ خوێنەری کورد و کتێبخانەکانی کوردستان گرنگە، چاپی ئینگلیزیش بۆ ئەوەی خوێنەران و توێژەرانى غەیرەکورد بتوانن بە شێوەیەکی قووڵتر لە هەڵوێست و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە پرسی ئیسلامی سیاسی و شێوازی مامەڵەکردنی پارتە عەلمانییەکان لەگەڵ ئەو دیاردەیە، تێبگەن».

Screenshot

___

یۆنان چەندین کۆچبەر ناچار بە گەڕانەوە بۆ کەناراوەکانی تورکیا دەکات

Harmn

پەیامی سەرەخۆشی ناوەندی ڕەوەندی کورد

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :گیان لەدەستدانی نیو ملیۆن کەس بەهۆی ئۆمیکرۆن ڕادەگەیەنێت

Harmn