KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی پەنابەران لە ململانێ سیاسییەکان دەکات

ئەمڕۆ جیهان یادی 75 ساڵەی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی مێژوویی ساڵی 1951ی تایبەت بە پەنابەران دەکاتەوە.

لەم بۆنە نێودەوڵەتییەدا، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی توندی لەبارەی بەسیاسیکردنی پرسی پەنابەران دا و داوای لە سەرجەم وڵاتان کرد، ئاوارە و پەناخوازان نەکەنە قوربانی و ئامرازی ململانێ سیاسی و ئابوورییەکانی خۆیان.

بە مەبەستی نوێکردنەوەی پابەندییە مرۆییەکان، کەمپەینێکی جیهانیی بەرفراوان بەناونیشانی بەڵێنەکە The Promise ڕاگەیەندرا، لەم دەسپێشخەرییەدا 75 کەسایەتیی کاریگەر و ناسراوی جیهانی، کە لە نێوانیاندا مەلایە یوسفزای و ئەنجێلینا جولی هەن، بەشدارن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە جەخت لەسەر مافی پەنابەری وەک مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤ بکەنەوە و داوا بکەن کە کەرامەتی ئەو کەسانە پارێزراو بێت کە بە ناچاری زێدی خۆیان جێهێشتووە.

ڕێککەوتننامەی ساڵی 1951، کە وەک بەردی بناغەی پاراستنی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران دەناسرێت، دوای جەنگی جیهانیی دووەم بۆ دابینکردنی پەناگەیەکی ئارام بۆ لێقەوماوان داڕێژرا، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە لە ئێستادا و لە کاتێکدا جیهان بەدەست چەندین قەیرانی ئاڵۆزەوە دەناڵێنێت، پێویستە وڵاتان گەڕانەوە بۆ بنەماکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە بکەنە کاری لە پێشینەی خۆیان و ڕێگە نەدەن بەرژەوەندییە کاتییەکان ببەنە هۆی پشتگوێخستنی بەها مرۆییەکان.

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

___

جوداخوازانی ئۆکرانیا پێشڕەوییان کردووە

Harmn

سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ سەردانی شاركی کوردستان دەکات

KDC

بەریتانیا: شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی ناوەندی لەندەن دەکەن

Harmn